باوک و کوڕێک لە کفری کوژران

14 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، باوک و کوڕێک لە قەزای کفری کوژران و گومان دەکرێت کوشتنەکەیان پەیوەندی بە دۆسیەی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەمەوە هەبووبێت.

سەرچاوە ئەمنییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕاگەیاند: ئەو کەسەی کوژراوە گوایە پێشتر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی لەگەڵ ئەکبەری حاجی رۆستەم دا هەبووە و هەڕەشەی لێکردووە.

سەرچاوەکە  دەڵێت: کوژراوەکان کەسوکاری ئەو کەسانەن کە وەک دەوترێت بە تۆمەتی کوشتنی ئەکبەر حاجی رۆستەم دەستگیرکراون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم لە شاری بەغداد بڵاوکرایەوە، کە وەک باس دەکرێت کەسێک بووە کە پێشتر زەوی لێ بەکرێگرتووە.

ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، کەسایەتی ناسراو و کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان، پێرێ ئێوارە لە گوندەکەی خۆی (ئۆمەربل) کوژرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار