مەسرور بارزانی: ئەمەریکا ڕۆڵێکی گەورەی لەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەبوو

15 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی دەکاتەوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان "دەستکەوتێکی گەورەیە" و دەڵێت "هیوادارم ببێتە هۆکارێک بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری."

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکووومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ئەکادیمیی ساڵیادی "نیقییە" دەستیپێکرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، دوای وەستانێکی دوو تا سێ ساڵە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە دەستیپێکردووەتەوە و جەختی کردەوە "ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان."

سەرۆکی حکوومەت هیواشی خواست، ئەم گرێبەست و ڕێککەوتنە ببێتە هۆکارێک بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتکردنی تەواوی هاووڵاتییان.

مەسرور بارزانی سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتی و لایەنانەی کرد کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە سەرخستنی ئەم پڕۆسەیەدا بینیوە. بەتایبەتی، جەختی لە ڕۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە، چ لە واشنتن، چ باڵوێزیان لە بەغدا، یان کونسوڵی گشتیان لە هەولێر، بەوەی پاڵپشتییەکی گەورەیان پێشکەش کردووە بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار