براکەی ئەکبەر حاجی رۆستەم خۆی رادەستی پۆلیس کرد

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبار 'جمهور ڕۆستەم محەمەد' کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له ڕووداوی کوشتنی دوو هاوڵاتى له شارۆچکەی کفری، خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کردووە.

دووشەممە 22ی ئەیلوول، لە سنووری گوندی ئۆمەربل لە قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتیی دیاری ناوچەکە بە گولـلە کوژرا.

بەرەبەیانى ٢٤ى ئەم مانگە،  باوک و کوڕێکی عەرەب لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. تۆمەتی کوشتنەکە دراوەتە پاڵ عەمید جمهور ڕۆستەم، برای ئەکبەری حاجی ڕۆستەم.

دوای ڕووداوەکە بەچەند کاتژمێرێک، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ جمهور حاجی ڕۆستەم دەرچوو. ناوبراو کە پلەی عەمیدی پێشمەرگەیە و پێشتر فەرماندەی لیوای 3ـی پێشمەرگە بووە، گومان دەکرێت دوای ڕووداوەکە بۆ هەولێر هەڵهاتبێت.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە..

ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان:

ڕای دەگەیەنین کە تۆمەتبار ( جمهور ڕۆستەم محمد) لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٤ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.

کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له روداوی کوشتنی دوو هاوولاتى له شارۆچکەی کفری لە رێکەوتی ٢٤/٩/٢٠٢٥ لە ئێستادا  ناوبراو  بە بڕیاری بەڕێز داوەری لێکۆلینەوە ڕاگیراوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار