عەلی باپیر: هەندێک لایەنی ئۆپۆزیسیۆن دروستکراون

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی جەختى کردەوە کە ئێستاش گومانم هەیە هەڵبژادنى پەرلەمانى عێراق بكرێت؛ رەنگە هەندێك رووداو بەڕێوەبن و پەكبخرێت.

لەدووەم ڕۆژى دیدارى مێری لەشارى هەولێر،  عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە پانێڵێکدا قسەى لەسەر چەند پرسێکى جیاوازکرد.

لەبەشێکى قسەکانیدا وتى: لێرە لەم هەرێمى کوردستانە حزب لەحکومەت گەورەترە، حزب دامەزراوەکان هەڵدەلوشێ و ناکارایان دەکات حکومەتداریەکەمان ستاندار نییە، چەند مانگە هەڵبژاردن کراوە کەمن هەر لەسەرەتاوە وتم چونکە  ئەم پەرلەمانە دیزاینى بۆ کراوە بەسەر ناکەوێ و پێ ناگرێت،  دواى یەک دانیشتن هەرکەس لەماڵى خۆیەتى.  

ناوبراو وتیشى: هەندێک لایەنی ئۆپۆزیسیۆن دروستکراون، وەکو کۆلارەن و کەی ویستیان دەیاننیشێننەوە

عەلى باپیر لەقسەکانیدا هێماى بۆ ئەوەکرد کە لەنێو خۆماندا بڕیاری تریش هەبوو بۆ ئەوەی بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش بكەین، بەڵام كە خستمانە دەنگدانەوە زۆرینە ئەوەیان پەسەندكرد كە بەشدار بین.

سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى دەڵێت: من ئێستاش زۆرێك لە گومان و دوودڵیم هەیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت، پێموایە رەنگە هەندێك رووداو بەڕێوەبن پەكبخرێت.

وتیشى: ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 11/11دا بكرێت قەیدێكی تێدایە. كاتێك بەشدار دەبین كە بزانین وەكو پێشوو دیزاینكراو نابێت (مەبەستی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانەكە كشاوەتەوەو دەڵێ ئەنجامەكەی دیزاینكراوە)، ئەگەر بزانین دیزاینكراو دەبێت پێشوەختەو هەر كەسێك شتی بۆ دیاری دەكرێت و سەوداو مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن، رەنگە لە ئاخیر لەحزەشدا بێت ئیعلانی بكەین كە تێیدا بەشدار نابین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار