نێچیرڤان بارزانى: دەبێت پەکەکە واز لەکاروبارى ڕۆژئاواى کوردستان بهێنێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، "داوامان لە برایانمان کردووە بەشدارییەکی کارایان لە پرۆسەی سیاسیی سووریادا هەبێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێوەیە "گرنگترین هەڵبژاردنە لەدوای 2005". دووپاتیکردەوە "قووڵایی ستراتیجیی هەرێمی کوردستان بەغدایە". رەخنەی لە جێبەجێنەکردنی دەستووریش گرت و گوتی "لە ناوەڕۆکدا عێراق هەموو شتێکە تەنیا فیدراڵی نییە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم قسانەی لە دیداری مێری کرد. باسی لەوەش کرد، سەرچاوەی هەموو کێشەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا، هۆکارەکەی جێبەجێنەکردنی دەستوورە. ئاماژەی بەوەش دا، "ئەوەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات، مەرکەزیەتێکی بەهێزە".
باسی پێکهێنانی حکومەتیشی کرد، بەڵام گوتی، "باوەڕناکەم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی تازەی حکومەت پێکبێت، یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هاوبەشى ڕاستەقینەى حکومەتى هەرێمەو چاودێرنییە، یەکێتى ناوتوانێت لەبەرپرساریەتى ڕابکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی مووچەوە گوتی، دەبێ لەدوای ئەم هەڵبژاردنەوە دەستوور جێبەجێ بکرێت و هیچ هۆکارێک نامێنێ پێشێلی دەستوور بکرێ.
باسی پێکهێنانی حکومەتیشی کرد، بەڵام گوتی، "باوەڕناکەم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی تازەی حکومەت پێکبێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە پەیودەندییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و گوتی، "دەمانەوێت فاکتەری سەقامگیری بین لە ناوچەکەدا."
نێچیرڤان بارزانی باسی لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و رایگەیاند، " ئێران دراوسێیەکی باشە و دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان هەبێت." گوتیشی، "هیچ کات نامانەوێت پەیوەندییمان لەگەڵ ئێران تێکبچێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە دوایین سەردانی بۆ ئێران کرد و رایگەیاند، "پێم وایە دوای سەردانەکەم بۆ ئێران و کۆبوونەوە لەگەڵ رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران بۆ باشتر گۆڕاون."
لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هەرێمی کوردستان کە فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانیان دەکردنە ئامانج، نێچیرڤان بارزانی گوتی، "هێزی چەکدار هەیە درۆن دژی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت و مووچە لە حکومەتی عێراق وەردەگرێت."
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا ئاماژەی بەوە دا، " پەیوەندییەکی زۆر دۆستانەمان لەگەڵ تورکیا هەیە."
پرۆسەی چارەسەری تورکیا تەوەرێکی دیکەی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی بوو و گوتی، "تورکیا لە سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری جیدییە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە رۆڵی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەک کرد لە پرۆسەی چارەسەری و ئاماژەی بەوە دا، "دەبێت پەکەکە هەندێ هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی پرۆسەی چارەسەری بگاتە ئەنجام."
حکومەتی نوێی سووریا و مامەڵەی لەگەڵ پێکهاتە و کەمینەکانی وڵاتەکە، تەوەرێکی دیکەی قسەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو. ئەو لەوبارەیەوە گوتی، "ئەوەی ئێستا لە سووریا هەیە دەرفەتە بۆ ژیانێكی باشتر بۆ خەڵکەکەی."
لەبارەی شێوازی حوکمرانی وڵاتەکە و شێوازی بەڕێوەبردنی، سەرۆکی هەرێم گوتی، "پێمان وا نییە سووریا بەشێوەکی مەرکەزی بەڕێوەببردرێت."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا، "داوامان لە برایانمان کردووە بەشدارییەکی کارایان لە پرۆسەی سیاسیی سووریادا هەبێت."
نێچیرڤان بارزانی رۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدەی لە شەڕی دژی داعش بەرز نرخاند و باسی لەوە کرد، "هەسەدە لە شەڕی دژی داعشدا شەهیدی زۆری داوە."
