لە سلێمانی دوو کارمەندی کۆماندۆ بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک و مێردمنداڵێک سزادران

3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، لە دادگای سلێمانی بڕیار لەسەر دۆسییەی کوژرانی مێردمنداڵێک درا کە ساڵی رابردوو بە دەستڕێژی ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆ کوژرا و بەپێی بڕیارەکەی دادگا، تاوانبار بە سزای بەندکردنی هەتاهەتایی سزادراوە.
ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی دوو دۆسییەی کوشتن لەلایەن دوو کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆوە بڕیاری لەسەردراوە، یەکەمیان سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بۆ کارمەندێکی کۆماندۆ لەسەر کوژرانی مێردمنداڵێک بەناوی "شا رەوەندە بابا عەلی" کە ساڵی 2024 لە گەڕەکی راپەڕین کوژرا.
دۆسییەی دوەەمیش پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر کارمەندێکی دیکەی کۆماندۆ بە تۆمەتی کوشتنی "ئاری چایچی" بەهەمان شێوە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی لە ساڵی 2024.

بابهتی پهیوهندیدار