بەرەی گەل ڕاگەیەندراوێکى توند بڵاودەکاتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی گەل لەسەر ڕوداوەکانی لالەزار هێرشی توند دەکاتەسەر دەسەڵاتی دادوەری و دەڵێت، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری لەهەموو کەس زیاتر پێشێلی یاسا دەکات.
بەرەی گەل لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" بەداخەوە لەعێراق و هەرێمی کوردستان یاسا و سەروەری یاسا لە ژێر گومانێکی یەکجار زۆردان، هێزی میلیشیایی واتە بونی یاسا و دەستور، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری لەهەموو کەس زیاتر پێشێلی یاسا دەکات، خۆی کردوە بە سیاسیەکی تەواو جوڵەپێکراو لەپێناو جێبەجێکردنی هەژمونە سیاسیە ئاراستەکراوەکان ".
بەرەی گەل لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئەوەشیخستەڕوو،" بەبەرچاوی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕال و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دامەزراوە دادوەری و تەواوی دامەزراوە بالاکانی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرۆکایەتی هەرێمەوە تاکو وەزارەتی ناوخۆ، سەرۆک حیزبێک دەیان هەزار چەکدار جوڵە پێدەکات بەچەکی پێشکەوتو پەلاماری مالی کەسێکی ڕەسمی و سیاسی دەدات و بەئاگر و ئاسن کۆمەلکوژی ئەنجام دەدات ".
بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت،" لەبەرمبەر ئەوەی تاوانبار دەستگیربکرێ یان لۆمە بکرێ، کەچی هەموی دەستی لەناو دەستی دەنێ و دەستی دەگوشێ، بۆیە تەواوی دامەزراوە رەسمی و دادوەری و سیاسیەکانی عێراق لەلای ئێمە لەژێر پرسیارن و زەحمەتە قەناعەت بەوەبێنین کە دامەزراوەی سەربەخۆی سیاسی و نیشتیمانین، بەڵکو بەپێچەوانەوە کۆی گشتیان لەژێر پرسیاری قوڕسی شەرعی بوندان ".
