لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت نەوتی سپی دابەشدەکرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە ڕێگای لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان ڕادەگەینێت بۆ زستانی ئەم ساڵە (2025 -2026) بۆ هەر خێزانێک بڕی ( 200) لیتر نەوت دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، وەکو هەنگاوی یەکەم دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ( هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران و ڕاپەڕێن و گەرمیان و زاخۆ ) دەست پێدەکات .

بابهتی پهیوهندیدار