لیستی  هەڵوێست كارنامەكەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

3 كاتژمێر لەمەوپێش



لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى لیستی ڕەوتی هەڵوێست بەرنامەکانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى ئەو لیستە کاربۆ ئەوەدەکەن کە - هێزی پێشمەرگە ببێتە سوپایەكی نیشتمانی ناحزبی ببێتە بەشێك لە هێزی بەرگری نیشتمانی لە عێراقدا موچەكانیان هاوتای سەربازانی عێراق بێت.

هەروەها ئەوەش دەخەنەڕوو کە گرفتەكانی هەرێمی كوردستان لە هیچ وڵاتێكەوە چارەسەر نابێت و لە پەرلەمانی عێراقەوە چارەسەر دەبێت، دەشلێن بۆ پرسی موچە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی باشترین بژاردەیە ، گرفتی موچە بە تەوتین و پلە بەرزكردنەوە چارەسەر دەبێت.

هەر لەو کۆنگرەیەدا ئەوەیان باسکرد کەکاربۆ ئەوەدەکەن دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز و پێداچوونەوە بە گرێبەستەكانی هەرێم و هەناردەكردنی لەرێگەی سۆمۆوە، كردنەوەی لقی بانكی رەشید و رافیدەین لە هەرێمی كوردستان.

دەشلێن کاردەکەین بۆ سەلماندنی زمانی كوردی وەك زمانی پلە یەك لە عێراقدا، درووستكردنی بازاڕ بۆ ساغكردنەوەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

جەخت دەکەنەوە بۆ  دامەزراندنی نوسینگەی هەرێمی كوردستان لەسەرجەم باڵێۆزخانەكانی عێراقدا،   چارەسەركردنی بنەڕەتی مافی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی كوردستان، هەروەها كاركردن بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار