بەریتانیا ستایشی هەوڵەکانى نێچیرڤان بارزانی دەکات کردنەوەی فرۆکەخانەى سلێمانی

3 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. باڵیۆزەکە ستایشی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانیی کرد بۆ کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ سلێمانی.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-10-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له ئيرفان سديق، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، له ديدارێكدا هەردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بووە، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە باس له دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ توركيا و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌و وڵاته كرا، "باڵيۆزى به‌ريتانيا ستايشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كردنه‌وه‌ى ئاسمانى توركيا به‌ڕووى گه‌شته ئاسمانييه‌كاندا بۆ سلێمانى كرد."
پێشهاته‌كان و دۆخى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا و ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست به‌گشتى، لايه‌نێكى ديدكه‌ى ديداره‌كه بوون كه كۆنسووڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
