عەلی حوسێن: ڕێبازی بارزانی بنەمای دەستکەوتە نەتەوەییەکان و پێکەوەژیانە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



عەلی حوسێن ڕایگەیاند، "مێژووی پڕ لە خەباتی پارتی و ڕێبازی بارزانی، داهێنەری ئەو دەستکەوتانەیە کە ئەمڕۆ گەلی کوردستان بەدەستی هێناوە." هەروەها جەختی کردەوە "ئەم خەباتە، بنەمایەکی پتەوە بۆ بیری نەتەوەیی و نیشتمانی، نەک تەنیا لەسەر ئاستی هەرێم، بەڵکو لەسەر ئاستی عێراقیش."

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە سلێمانی لە وتارێکدا لە میانی کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە، تیشکی خستە سەر مێژووی خەباتی پارتی و ڕۆڵی لە داڕشتنی ناسنامەی نەتەوەییدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێبازی بارزانی پەیامێکی ڕوونە بۆ پێکەوەژیان و فرەڕەنگی و گوتی: "ڕێبازی بارزانی پەیامێکە بۆ پێکەوەژیان، برایەتی، تەبایی، دیموکراسی، فرەحیزبی و ڕێزگرتن لە هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان."

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی شانازیی بە مێژووی پارتی کرد و گوتی: "پارتی و بارزانی سەدەیەکە لە خەبات و تێکۆشاندان و دەستکەوتی گەورەیان بۆ گەلی کوردستان بەدیهێناوە. ئێمە شانازی بەو مێژووەوە دەکەین کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان، هێزی بازووی پێشمەرگە، و دڵسۆزیی نەتەوەکەمان و هەموو ئەو نەتەوانەیە کە لەگەڵماندا دەژین و لەم خەباتەدا هاوبەش بوون.

ڕاشیگەیاند، سەرفرازین لەسایەیی خوێنی شەهیدان، خەباتی پارتی و بارزانی دەستکەوتمان بەدەستکەوت لەو لە یەکپارچەی کوردستان، جا لە شۆڕشی ئەیلوول بێت یان لە ڕێککەتنامەی 11 ئادار بێت، یان لە ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان و پێکهێنانی پەرلەمان یان لە دوای ئازادی عێراق بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار