وەزارەتی پێشمەرگە: هەشت هەزار پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکرایەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بە فەرمانێکی وەزاریی وەزیری پێشمەرگە زیاتر لە 8700 پلەدارو و پێشمەرگە پلەکەیان بەرزکرایەوە و وەزیری پێشمەرگەش پیرۆزبایی لێکردن و رایگەیاند، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشتکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کارەکانیانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، لە خشتەی مانگی ئەیلوولی 2025، هەشت هەزار و 721 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە داوە، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە پێشینەی کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییە،

هەروەها هەموو هەوڵەکان لەم پێناوەدا بەردەوام دەبن، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.

وەزیری پێشمەرگە، داوا دەکات، لە بەرانبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، پێویستە پێشمەرگە وەک هەمیشە لە ئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوام بن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار