تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانى ئاسایی کردەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئێوارەى ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند بە فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی ئاسایی کردووەتەوە.
فڕۆکەخانە دەڵێت: ''بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و وڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان رێکبخەنەوە''.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٠/١٥ دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا ئاگاداری نامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد
لەم ڕوانگەیەوە، دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا، گەشتە ئاسمانی یەکان و ئاسمانی ووڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان ڕێکبخەنەوە.
