حەج و عومرەی هەرێم: عومرە بۆ مامۆستایانی ئاینی بەخۆڕاییە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٠٠ مامۆستای ئایینی بە خۆڕایی گەشتی عومرەیان بۆ ڕێکخراوە، راشیگەیاند، پلانیان هەیە تاوەکو رەمەزانی داهاتوو گەشتی عومرە بۆ ١٠٠٠ مامۆستای ئاینی بە خۆڕایی رێکبخەن.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە بە ڕووداوی ڕاگەیاند، ئەو مامۆستا ئایینییانە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەنێردرێن بۆ عومرە، وتیشی: لەسەر داوا و رێنمایی ئێمە دەبێت هەر کۆمپانیایەک، کە ١٥٠ کەس دەبات بۆ عومرە، مامۆستایەکی ئاینیش لەگەڵ خۆی ببات بە خۆڕایی.

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: بە مەبەستی هاوکاریکردنی مامۆستایانی ئایینی و زیاتر گرنگیپێدانیان، لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، گەشتی عومرەمان بۆ زیاتر لە ٥٠٠ مامۆستای ئایینی بەبێ بەرامبەر رێکخستووە و تادێت ژمارەی مامۆستایانیش زیاد دەبێت.

سەبارەت بە تیروپشک بۆ ناوی حاجییان کاروان ستوونی وتی: تاوەکو ئێستا وردبینی لە فۆڕمەکان تەواو نەبووە، هەندێک لە فۆڕمەکان کەموکورتیان تێدایە، هەندێکیش پێشتر حەجیان کردووە و فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، ناوی ئەو کەسانە دەردەهێندرێت دواتر تیروپشکەکە دەکرێت، ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە نەکرێت، بە دڵنیاییەوە لە مانگی داهاتوودا دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار