عومرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانیلەدەستدا

4 كاتژمێر لەمەوپێش
کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمرۆ 16/10/2025 لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومرە, عومرەکارێکی کورد بەناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)، لە سنووری عەرعەری سعودیە کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستونی هەروەها گوتی، ئەم عومرەکارە خەڵکی کەلارە و تەمەنی هەشتا و هەشت ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبوە و ئافرەتێکی دیندار و قسەخۆش بوە، بەداخەوە ئەمرۆ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە دیوی سعودیە لە مەرزی عەرعەر کۆچی دوایی کردوە و دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت

بابهتی پهیوهندیدار