بەشەخۆراکی ئەو هاوڵاتییانە دەبڕدرێت کە مووچەکەیان سەروو ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینارە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک مووچەی مانگانەی سەروو ملیۆنێک و ٥٠٠هەزار دیناربێت، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت.
ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: لە قۆناغەکانی داهاتوو گۆڕانکاریی گەورە بەسەر میکانیزمی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییاندا دەهێنین، دادپەروەرانە نییە فەرمانبەرێک مووچەکەی سەروو ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دیناربێت بخرێتە ئاستی کەسێکەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی جێگیریی دارایی نییە.
دەشڵێت: سیستمی بەشەخۆراکی مانگانە لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە دامەزراوە، ئەو سەردەمە سەرچاوەکانی بژێویی خەڵک سنوورداربوون، بەڵام ئەمڕۆ بارودۆخەکە تەواو جیاوازە، کەسانێک هەن مووچەکانیان نزیکە لە دوو ملیۆن دینار و بەشەخۆراکی مانگانەش وەردەگرن، ئەمەش دادپەروەرانە نییە.

بابهتی پهیوهندیدار