پارێزەرەکەی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ ئۆفیسی قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بورهان ڕەشید، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی، کە لەهەمان کاتدا سەرۆکی لیستی بەرەی گەلە سلێمانی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، تیایدا باس لەوە دەکات کە ئەمڕۆ سەردانی مامۆستا عەطا محمد، بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی کردووە لە سلێمانی.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیەتی:

 

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٠/١٦، سەردانی بەڕێز مامۆستا عطا محمد بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانم کرد لەسلێمانی، دوای پیشوازی کردن گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە کرا:

١.  دەربارەی پێویستی ئازادکردنی ئەو پێشمەرگە و سیکیوریتیانەی لە ڕووداوی لالەزاردا دەستگیرکراون، بەریزیان بەڵێنی کارئاسانی دا بۆ ئازادکردنیان.

 ٢.  دەربارەی ئەو پارەیەی بۆ یانەی نەورۆز تەرخان کرابوو کە شەوی ڕووداوەکە دیارنەما، بەڕێزیان بەڵێنی بەدواداچوونی بابەتەکەی دا.

 ٣.  هەروەها بەڕێزیان بەڵێنی دا بەتەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ گەراجی یانەی وەرزشی نەورپز.

 ٤. دەربارەی نەگەڕانەوەی موڵک و ماڵی کاک حەمە چاوشین، بەڕێزیان بەڵێنی کارئاسانی دا کەلەزووترین کاتدا بگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەکەیان.

 ٥.  دەربارەی هەندێ کامێراو کەلوپەلی زووم تی ڤی بەڕێزیان بەڵێنی بەدواداچوونی دا.

 ٦.  لای خۆمانەوە، تەئکیدمان لەوە کردەوە کە ڕووداوی لالەزار بڕوام نیە بەدادگا چارەسەر بکرێت، بەڵکو کێشەیەکی سیاسییە، بەتەئکید پێویستی بە چارەسەری ڕەگ و ڕیشەیی هەیە بەمەبەستی ئاشتەواییەکی سەقامگیر.

پارێزەر/ بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە لاهور جەنگی و هاوڕێکانی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار