لایەنگرانى بەرەى گەل: ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر لاله‌زار به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ئه‌نجامدرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک لە لایەنگرانى بەرەى گەل و كه‌سوكارى گیراوانى لاله‌زار، گردبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زاییان برده به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و سه‌ربارى ڕه‌خنه‌گرتن لێیان له‌و بێده‌نگیه‌ى هه‌ڵیانبژاردوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى له‌سلێمانى ڕویدا، داوایانكرد، "هه‌رچى زوه به‌ده‌نگ بێن‌و لاهور شێخ جه‌نگى‌و هاوڕێكانى به‌زوترین كات ئازاد بكرێن".
له گردبوونه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، وتى: ئه‌و په‌لاماره له‌كاتێكدا ئه‌نجامدرا، لاهور شێخ جه‌نگى كاندیدى ده‌رچوى په‌رله‌مانى كوردستانه‌و سه‌رۆكى قه‌واره‌یه‌و هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانیشه.
ناوبراو ئەوەشى ڕونكرده‌وه، *به‌بێ حسابكردن بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی شارێكی وه‌ك سلێمانی. له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێردا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگربارانی ماڵه‌كه‌ی و شوێن نیشته‌جێبوونی هه‌ڤاڵه‌كانیان كرد.، له ئه‌نجامدا چه‌ندین كه‌س شه‌هید و برینداربوون و لاهور شێخ جه‌نگی و سه‌دان كه‌س له هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌ستگیركران.
وتیشىى: ئه‌م ده‌ستدرێژیكردنه به تۆمه‌ت و به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌ما ئه‌نجام دران، دوور له ئه‌ركی دادگا و پۆلیس و ئاسایش، *لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی قه‌واره‌ی به‌ره‌ی گه‌له.
بەشێکى دیکە لەپەیامەکانى گردبوونەوەکە..
*حكومه‌تی هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و یه‌كانه بكات كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی *سه‌رۆكی حزبێك به‌شداری ئه‌م تاوانه‌یان كردووه.
*لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌شبگیری و گرتن و راوه‌دونانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی به‌ره‌ی گه‌ل بوه‌ستێنن.
*ئێستا به سه‌دان كه‌س له زیندانه‌كانی كۆماندۆ و دژه‌تیرۆر و ئاسایشدان و به‌سه‌دان كه‌س ئاواره‌ی هه‌ولێر و كه‌ركوك و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون. ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناڵی زووم و كه‌لوپه‌له‌كانیدا گیراوه. ماڵی لاهور شێخ و ئۆتێك لاله‌زار به‌ته‌واوی وێران كراوه.
*له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش چه‌ندین باخ و ماڵ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و تاڵان كراون، جگه له بردنی گوژمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پاره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز.
