بافڵ تاڵەبانى: حکومەتێک دانامەزرێت کەهەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەندین پەیامی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و عێراق کرد.

لەبەشێکى قسەکانیدا وتى: قەت حكومەتێك دانامەزرێ لەم كوردستانە تا ئێمە دڵنیا نەبین ئەو حكومەتەیە كە خەڵەتەكانی رابردوو دووبارە ناكاتەوە. 

سەرۆکی یەکێتی جەختی لەسەر پێویستی گۆڕانکاری کردەوە و وتی: "پێویستمان بە گۆڕانکاریی جددی هەیە". ئاماژەی بە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی کرد و ڕایگەیاند: "وەکو گاز، مەلەفی نەوتیشمان ڕزگار کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێتی لەبەغداد كاردەكات بۆ تەواوی كوردستان و هەر یەكێتی بوو عیراقی ئاشتكردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حكومەت خزمەتی هاووڵاتیان بكات و ئێمە ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان دەپارێزین.

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە کارنامەی یەکێتی ئاشکرایکرد، بەرنامەی یەكێتی خزمەتكردنە بەبێ‌ جیاوازی و لە بەغداد كۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەهێنین.

سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، پێویستمان بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری راستەقینەیە هەیە و دۆسیەی نەوتمان رزگاركرد. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار