دوو ڕونکردنەوەى جیاواز لەبورهان ڕەشید و بنەماڵەى شێخ جەنگییەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرى کەیسی (لاهور شێخ جەنگیو هاوڕێکانی) ڕایدەگەیەنێت ئەو ڕونکردنەوەى بەناوى بنەماڵەى شێخ جەنگیەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان دوورە لەڕاستیەوە، ئەو بنەماڵەیە هیچ ڕونکردنەوەیان نەبووە.
پەیجى ڕەنگ لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردبویەوەو تیایدا ئەوەى خستبویەڕوو ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای UN لە شاری هەولێر، ژمارەیەک کەس کە خۆیان وەک لایەنگر و کادیری بەرەی گەل دەناسێنن گردبوونەوە و بە قسەی خۆیان و بەپێی ئەو دروشمانەی بەرزیانکردبوەوە داوای ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و چەکدارە دەستگیرکراوەکانی لالەزار دەکەن.
ئێمە لەوە تێدەگەین کە ژمارەیەک کەس وەک دڵسۆزیی و وەفا بۆ شێخ لاهور و شێخ پۆڵاد بەشداریان لەو گردبوونەوەیە کردبوو، بەڵام لە بەرزکردنەوەی هەندێک دروشم و وێنە و لافیتە تێگەیشتین کە ئەمە زیاتر دەستێکی سیاسیی و ئەمنیی لەپشت بێت وەک لەوەی هەوڵێک بێت بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا، بورهان ڕەشید ئەو ڕونکردنەوە بەدرۆ دەخاتەوەو دەڵێت: ئەمڕۆ ١٨-١٠-٢٠٢٥ ڕونکردنەوەیەک بڵاوکراوەتەوە، لەپەیج و ئەکاونتى (rang) بەناوى (ڕونکردنەوەیەک لە بنەماڵەى شێخ جەنگى) دواى ئەوەى ینەماڵەى شێخ جەنگى پەیوەندییان پێوەکردم، بەڕێزیان داوایانکرد ڕونکردنەوەیەکى پێویست لەوبارەیەوە بدەم کە ئەوان دوورو نزیک ئاگادارى ئەو ڕونکردنەوەیە نیین. بۆیە بۆ هەموولایەکى ڕوندەکەینەوە ئەو ڕونکردنەوەیەى لە پەیجى ناوبراو بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستى.
دەقى ڕاگەیەندراوەکەى بورهان ڕەشید..
ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕاى گشتى..
ئەمڕۆ ١٨-١٠-٢٠٢٥ ڕونکردنەوەیەک بڵاوکراوەتەوە، لەپەیج و ئەکاونتى (rang) بەناوى (ڕونکردنەوەیەک لە بنەماڵەى شێخ جەنگى) دواى ئەوەى ینەماڵەى شێخ جەنگى پەیوەندییان پێوەکردم، بەڕێزیان داوایانکرد ڕونکردنەوەیەکى پێویست لەوبارەیەوە بدەم کە ئەوان دوورو نزیک ئاگادارى ئەو ڕونکردنەوەیە نیین.
بۆیە بۆ هەموولایەکى ڕوندەکەینەوە ئەو ڕونکردنەوەیەى لە پەیجى ناوبراو بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستى.
هیوادارین کەسە پەیوەندیدارەکان بەم کێشەیە، بەشێوەیەکى عادیلانە لەڕەگ و ڕیشەوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، کۆتایی بەناکۆکیەکان بهێنن، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندى هەموولایەکدایەو زامنى چاکبونەوەى برینەکانە.
