عەلی باپیر: لەگەڵ لایەنەکانی موعارەزە قسەمانکرد بۆ هاوپەیمانی، بەتەنیا ماینەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
لەمەراسیمى ناساندنى لیستی کۆمەڵی دادگەری و کاندیدەکان لە بازنەکانی (سلێمانی - هەولێر - دهۆک) عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵ وتارێکى پێشکەشکردو تیایدا چەند پەیامێکى خستەڕوو.
لەبەشێکی وتارەکەیدا عەلى باپیر وتى: لەگەڵ هەموو لایەنەکانی موعارەزە قسەمانکرد بۆ هاوپەیمانی، بەتەنیا ماینەوە، هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەکرد هەر کاتێک بزانین پەرلەمان دیزاین دەکرێت، بایکۆتی دەکەین و هەمان هەڵوێستمان دەبێت، لەگەڵ خوا و خەڵکی خۆمان ڕاست دەکەین.
سەرۆکی کۆمەڵ وتیشى: داوا دەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەبێ دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەكی دووبارە بكرێتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار