دانا عەبدولکەریم: ئەمڕۆ 120 ملیار دینار دەنێرین بۆ بەغدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغداد دەکرێت تا لە بەرامبەردا مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵ8 ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە و وەزارەتی دارایی سەرپشک کراوە کە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ئامادە بکات و جیای بکاتەوە، بۆ ئەوەی هەر کاتێک پێویست بوو، بینێرێت بۆ بەغداد.

بابهتی پهیوهندیدار