بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەمانهێشت غازەکە ببەنە دەرەوە، بۆیە کارەبا بووە 24 کاتژمێر

4 كاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتیدا لە هەڵەبجە ڕایگەیاند: ناهێڵین غازەكە بخۆن هەموو لەناوچەی ئێمەیە، بۆیە كارەبای 24ی كاتژمیریی هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەهەڵەبجە وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لە گرنگی و پێگەی تایبەتی هەڵەبجە کردەوە و بەڵێنی دا کە نوێنەرانی یەکێتی لە بەغداد دەبنە پشتیوان و هێزی خەڵکی ئەو شارە.
لەبەشێکى وتارەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسى لە پرۆژەى کارەباى ٢٤ کاتژمێرى کرد، وتى: بەرنامەو پشتیوانى هەموو حزبەکان بوو بۆ ئەو کارەبایە، نەمانهێشت غازەکە ببەنە دەرەوە، بۆیە کارەبا بووە 24 کاتژمێریی.
سەرۆکی یەکێتی ئاشکرایکرد کە بیرۆکەی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە خەونێکی دێرینی مام جەلال، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی بووە و گوتی: "پڕۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ساڵی 1999ەوە لای مام جەلال گەڵاڵە بوو."
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە "هەڵەبجە دەبێت وەکو شوێنەکانی دیکە خزمەت بکرێت" و ڕایگەیاند: "پارەیەکی زۆر لە بەغداد هەیە و دەبێت ئەو پارەیە لێرە، لە هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان، خەرج بکرێت.
