مەسرور بارزانى: پارتی بەهێزترین و گەورەترین پارتی سیاسیە لەکوردستان

4 كاتژمێر لەمەوپێش



مەسرور بارزانى ڕلیدەگەیەنێت، پارتی بەهێزترین و گەورەترین پارتی سیاسیە لەسەر ئاستی کوردستان،دەمانەوێت بیسەلەمێنین کە لەسەر ئاستی عێراقیش بەهێزترین و گەورەترینە.

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری هەولێر کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

 لە وتارێکدا مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی وتی، هەموومان خۆمان ئامادە دەکەین بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە و بۆ سەرکەوتنێکی دیکەی پارتی.

جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند "سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانانەی بۆ ئێمە دروست کران، هەموو ئەو پلانانەی لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ ئێمە داڕێژران، ئێمە بە پڕۆژە و دەستکەوت وەڵامی ناحەزانمان دایەوە. ئەمانە دەسکەوتی خۆتانن و پێویستە شانازی بەخۆتانەوە بکەن."

چەند پەیامێکى دیکەى مەسرور بارزانى بەکورتى..

٠ لەسەر ئاستی عێراق ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی کوردستان کراوە.
٠ نەیانتوانیوە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بووەستێنن.
٠ بەرگری لە مافی هەموو پێکهاتەکان دەکەین.

٠ هەموو هەوڵێک بۆ بچووککردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دراوە.
٠ بەشێکی زۆری ناوچەکانی عێراق بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.
٠ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکە لەسەر بەغدا.

٠ ئاسایش و سەقامگیری لەهەرێمی کوردستان نموونەی نییە.
٠ کوردستان یەکێکە لە سەقامگیرترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
٠ کوردستان بووەتە پەناگەیەک بۆ هەموو ئەوانەی لە تووندڕەوی ڕادەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار