سبهی ههوره بروسكهو بارانه

3 كاتژمێر لەمەوپێش
شارهزایهكی بواری كهشناسی رایگهیاند، سبهی شهپۆلێكی باران بارین و ههوره بروسكه ناوچه جیاجیاكانی ههرێمی كوردستان دهگرێتهوهو هۆشداریش دهدات له دروستبونی لافاوی خێرا له ههندێك شوێنی پارێزگای دهۆك.
ئاراس جهبار، شارهزای بواری كهشناسی، ئهمڕۆ دوشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، سبەی سێشەممە کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای ناوەڕاست دەگاتە ناوچەکانمان و لەکاتەکانی نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی تاوە باران و هەورە بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی راپەرین و لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەهەندێ شوێندا هەورە بروسکە چالاک ئەبێت لەگەڵ بارینی نمە باراندا.
وتوشیهتی، سبهی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، 2 پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با مامناوەند ئەبێت.
ئهو شارهزایه ئاماژهی بهوهشداوه، لە کاتەکانی نێوان سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، کاریگەری ئەو ناجێگیرییە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە زیاتر ئەبێت، بۆیە هۆشداری ئەدەین لە دروستبون و چالاکبونی کەڵەکە هەوری بە بروسکەی بەهێز و هەروەها ناوبەناو تەرزە و بارانێکی بەخوڕ و زۆر ئەبارێت کە ئەمەش ئەبێتە هۆی دروستبونی لافاوی خێرا لە هەندێ شوێنی پارێزگاکەو پێویستە هاوڵاتیان لەو ناوچانەدا ئاگاداربن.
ئهوهشی خستۆتهڕو، لەناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا ئەگەری هەورە بروسکە و بارانێکی کەمی پچڕپچڕ ئەبێت، دواتر لە رۆژی چوارشەممە بەشێوەی ناوخۆیی هەورە بروسکە و تاوە باران لەهەندێ شوێندا چالاک ئەبێتەوە و کاتەکانی ئێوارە کۆتایی پێدێت .
ئاراس جهبار هێمای بۆ ئهوهش كردوه، لەکۆتایی ئهم مانگهدا بۆ سەرەتای مانگی 11، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی هەورە بروسکە و بارانبارین بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەکەین.
