زكری زێباری کەسی متمانەپێکراوی لاهور شێخ جەنگی گەڕایەوە نێو یەکێتی

5 كاتژمێر لەمەوپێش



زیکری زێباری بەرپرسی هەموو ڕێکخستنەکانی بەرەی گەل لە بادینان و کەسایەتی متمانەپێکراوی لاهور شێخ جەنگی گەڕایەوە ناو یەکێتی و ئەمڕۆش لە دەباشان بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لێکرد.

زیکری زێباری، زێباری بەرپرسی هەموو ڕێکخستنەکانی بەرەی گەل بەماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی وتووە "ئێمە دژایەتی یەکێتی ناکەین. لاوازبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لاوازبوونی پێگەی كوردستانە".
 
ناوبراو وتوشیەتی "من ئامادەم بۆ هەر كارێك لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان".

زیکری زێباری ئاشکراشیکرد "داوای هیچ پۆستێكم نەکردووە لەناو یەكێتی". 

"هیچ حزبێكی ئۆپۆزسیۆن بۆ خەڵك كارناکات هەریەكەو بۆ بەرژەوەندی خۆیان کاردەکەن". بەرپرسی هەموو ڕێکخستنەکانی بەرەی گەل وای وت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار