چیاو نما پێیان باشبوو گۆڕان هەڵبوەشێنینەوەو سەروەتەکەی دابەشبكەین

4 كاتژمێر لەمەوپێش
شەماڵ عەبدولوەفا سەركردەی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان، لە ڕوونكردنەوەیەكیدا کە لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردەوە دەڵێت - پێش کەمتر لە دوو مانگ، دوای ڕاوێژ لەگەل باڵی کوردسات، من و کاک مستەفای سید قادر دانیشتنێکمان لەگەل کاک چیا رێک خست و چوینە لای تا بیرێک لە دوا دەرچە بکەینەوە بۆ ئەم بارەی نالەبارەی بزوتنەوەکە. وەک ناتوانین رێک بکەوین، ناتوانین پێکەوە کار بکەین، کوڕەکانی رەوانشاد بیرۆکەکەیان پێ باش بوو وەک پرنسیبێکی سەرەتایی.
دەقى تەواوى نوسینەکەى شەماڵ عەبدولوەفا..
- پێش کەمتر لە دوو مانگ، دوای ڕاوێژ لەگەل باڵی کوردسات، من و کاک مستەفای سید قادر دانیشتنێکمان لەگەل کاک چیا رێک خست و چوینە لای تا بیرێک لە دوا دەرچە بکەینەوە بۆ ئەم بارەی نالەبارەی بزوتنەوەکە.
چوونمان وەک رێکمان خستبوو، بەپێشوازیەکی گەرمەوە دانیشتنەکەمان دەست پێ کرد.
کاک نماش بەتەلەفون بەشداری دانیشتنەکەمانی کرد.
کاک مستەفا دەستی کرد بە قسە کردن بۆ ئەو بابەتەی بۆیی چوبوین.
دواتر من درێژەم بە بابەتەکەی کاک مستەفا دا.
کرۆکی بابەتەکەش ئەمە بوو:
وەک ناتوانین رێک بکەوین، ناتوانین پێکەوە کار بکەین، ناتوانین لەژێر یەک چەترو لەیەک ماڵدا هەڵبکەین!!
با بەهێمنی و لەسەر خۆو، بەئەدەب و ئاکارێکی بەرزەوە، لەیەک جیا ببینەوە و دور بکەوینەوە لە پەلاماری یەکتری، سوکایەتی بەیەکترکردن، یەکتر شکاندن.
بزوتنەوەکە هەڵبوەشێنینەوە.
چی سەروەت و سامانی هەیە، دابەشی بکەین.
دواتر، کێ و چی لایەک سەرپشک دەبێت و چی دەکات؟
سەروەت و سامانەکەی دەبەخشێ یان نا؟
کوڕەکانی رەوانشاد بیرۆکەکەیان پێ باش بوو وەک پرنسیبێکی سەرەتایی، و وتیان پرس بە برادەرەکانمان دەکەین لەسەر شێواز و فۆرمی کارەکە، وەڵامتان دەدەینەوە.
چیا تەحەفوزێکی ھەبوو لەسەر ممتەلەکاتی ناو گردەکەو وتی؛ ئەو بابەتە لای من بڕاوەیە کە دان وسانی لەسەر بکەین بەلکو رێک بکەوین لەسەر سەروەت و سامانی دەرەوەی گردەکە.
تائێستا چاوەرێی وەڵامین.
بۆ ئەم ڕونکردنەوەیەم، سێ کەس شاھیدن: کاک مستەفا، کاکە نما، و کاکە چیا.
