قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی یەکێتی، سەرکەوتنی کوردستانە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



قوباد تاڵەبانی رایدەگەنێت، سەرکەوتنی یەکێتی هاوتایە بە پاراستنی هەموو دەستکەوتەکان و هەنگاونانە بەرەو سەقامگیریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتی کێشەی بودجە و موچە.

قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵان و هاوشارییەکانی مام لە هەموو سێکتەرەکان و کۆمیتەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان جەختم کردەوە کە سەرکەوتنی یەکێتی، سەرکەوتنی کوردستانە، سەرکەوتنی یەکێتی هاوتایە بە پاراستنی هەموو دەستکەوتەکان و هەنگاونانە بەرەو سەقامگیریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتی کێشەی بودجە و موچە، ئەم یەکێتییەی ئێستا چاوی لە هەوڵ و هیممەتی کۆیە و کۆییەکانە، ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان بگەڕێن و یەکێتییەکەی خۆتان و یەکێتییەکەی مام سەربخەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: کۆیە شاری سەرۆک مام جەلالە و مام گەورەبوو و پەروەردەبووی کۆیەیە، لەناو کۆیە و لەسەر دەستی زاناکان و خوێندەوارانی کۆیەوە دەرسی نیشتمانپەروەری و کوردایەتی و تێکۆشان و خەباتکاری فێربوو. هەربۆیە دڵنیام ئێستاش هاوشارییەکانی مام، حزبەکەی مام سەردەخەن، ئەو حزبەی کە بە سەدان گەنج و تێکۆشەری کۆیی گیانی خۆیان لەپێناو سەرخستنیدا بەخت کرد.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، "تێدەگەین کۆیە بە ئانقەست لەلایەن حیزبی خاوەن دەسەڵاتی هەولێرەوە پەراوێز خراوە، بەڵام تەنها یەکێتییەکی بەهێز دەتوانێت کۆتایی بەم پەراوێزخستنە بهێنێت و کۆتاییشی پێ دەهێنین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار