ئازاد جندیانی: چارەنوسی پارتی ھەر بردنەوەیەو دەبێت پارتی سەرکەوێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ئازاد جندیانی، دەڵێت: لە رۆژانی داھاتوودا زیاتر پێشوازی لە لیستی  پارتی دەکرێت، خەڵکی تەنیا وەک لیست تەماشای ناکەن، بەڵکو وەک قورسایی مێژوو و ئەو سەرۆکەی ھەیەتی خەڵک تەماشای لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکات.

ئازاد جندیانی، ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە: ئەوەی من بینیومە، خەڵک پێشوازییەکی زۆر باش لە لیستی  پارتی دەکەن و بەدیدی من ئەو ھەڵبژاردنە بەدەر لەوەی پڕۆسەیەکی دەستوری و دیموکراتییە، ھەڵبژاردنی ئەمجارە پڕە لە دەرفەت و پڕیشە لە پیلانگێڕی وەک شەڕێکی گەورەش وایە.

دواشیكردووە، ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەو شەڕەو چارەنوسی پارتییش ھەر بردنەوەیە و دەبێت پارتی سەرکەوێت، چونکە پێموایە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو وەک ئەوە وایە بچیت بۆ جەنگێک و جەنگیش ئامادەکاری و کەرەستەی خۆی پێویستە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار