قوباد تاڵەبانی: پارتی دروشمەکەى جێبەجێ بكات حكومەت پێكدێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوی كردووەتەوە، دروشمی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا، هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە. ئێمەش هەمان شتمان لە کوردستان دەوێت. ئەگەر پارتی ئەم دروشمە لە کوردستان جێبەجێ بکات، بە چەند رۆژ حکومەت پێکدێت.
هەروەها ئەوەشى خستوەتەڕوو لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ٥ی ئاشتی لە کۆیە و ٣ی تەقتەق و ٦ی سێگردکان جەختم کردەوە کە یەکێتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە لە کوردستان حکومەت دەبێت کارا و خزمەتگوزار و دادپەروەر بێت و لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێک بێت.
لەبەشێکى دیکەى نوسینەکەیدا سەرپەرەشتیاری بازنەی هەولێر، دەشڵێت: لە بەغداش کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچە بەپێی دەستوور دەکات.

بابهتی پهیوهندیدار