شوان عادل بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی بە کەفالەت ئازادکرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



دوای دەستگیرکردنی شوان عادل، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر کەمێک پێش ئێستا بە کەفالەت ئازادکرا.

شوان عادل، بەڕێوەبەری پێشووتری کەناڵی ئێن ئاڕتی، لەسەر سکاڵایەکی کۆن کە لەلایەن "دەزگای ئەیلول"ی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە تۆمارکرابوو، دەستگیرکرا و بە بڕیاری دادوەر بەندکرا.

ڕەحمان غەریب بەڕێوەبەرى سەنتەرى میترۆ ڕایگەیاند: لەبارەی فەرمانی تەوقیفكردنی بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی شوان عادل، سەنتەری میترۆ  داوایەكی ئاراستەی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) كرد، تیایدا رونكردنەوەی پێویستی لەبارەی كەیسەكە خستە بەردەم بەڕێزیان، كە دەكرێت لەبری فەرمانی 15 رۆژ مانەوە، بەكەفالەت ئازاد بكرێت، ئەو مامەڵە توندەی لەگەڵ نەكرێت، بە سوپاسەوە بەڵێنمان وەرگرت كە رێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ ئازادكردنی بە كەفالەت، ئەنجام بدرێت.

پێشتر سەنتەری میترۆ لەڕاگەیەندراوێکیدا داواى لە دامەزراوەی مەدەنی و عەسكەری حكومەتی هەرێمی كوردستان کردبوو كۆتایی بە هەرەشەو گوشارەكانی سەر كاری رۆژنامەنووسان بهێنێت. لە یەكلاكردنەوەی دۆسییەی رۆژنامەنوسان لەبری برگەكانی دەمكوتكردن لە كە لەیاسا سزادانی عێراقییدا هەیە، پەنا پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببرێت. بەڕێوەبەری NRT ئازاد بكرێت.

ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەكەمی 2025، دادگای قەزای شەقلاوە، فەرمانی 15 رۆژ راگرتنی بۆ بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی شوان عادل دەركرد، پێشتر دەزگای ئەیلول داوای یاسایی لە سەر كەناڵەكە تۆماركردووە.

بە پێی بە دواداچوونی رۆژانەی سەنتەی میترۆ بۆ رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری، پەیامنێرانی كەناڵی ئێن ئارتی، لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، فشار دەخرێتە سەریان و ئازادی كاركردنیان بەرتەسكدەكرێتەوە. 

رۆژی هەینی 24ی تشرینی یەكەمی 2025 لە ناحییەی شەمامكی سەر بە قەزای ناوەندی هەولێر هێرشكرایە سەر تیمی ئێن ئارتی بۆ ماوەیەك دەستبەسسەركران. 
سەنتەری میترۆ داوا لە دامەزراوەی مەدەنی و عەسكەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ئامانجی كۆتایی بە هەرەشەو گوشارەكانی سەر كاری رۆژنامەنووسان بهێنێت. لە یەكلاكردنەوەی دۆسییەی رۆژنامەنوسان لەبری برگەكانی دەمكوتكردن لە كە لەیاسا سزادانی عێراقییدا هەیە، پەنا پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار