بە فەرمانی سەرۆکی هەرێم بەردەقارەمان کرایە ناحیە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان دەرکرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو فەرمانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، 27-10-2025 واژۆ کراوەو هەر ئەمڕۆش دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
بەردەقارەمان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناحیەکە سەر بە قەزای بازیان دەبێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی بڕیارەکەوە دەڵێت، هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌کە "وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیانى ناحيه‌كه و گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌بێت."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "هاوكار و يارمه‌تيده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه."
