سەڵاحەدین بەهائەدین: لەكوردستان یاسا سەروەر نیە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ڕایگەیاند:  لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نیەو عەنتەریەت كاری خۆی دەكات، پرۆژەكان بەپێی پلان ئەنجام نادرێن، ناڕێكیەكی زۆر لە جێبەجێكردنیدا دەبینرێت.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى ئەمڕۆ هەینى سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندازیارانی سنوری مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو، ڕایگەیاند: ئەندازیارانی ئێمە ڕێگەیان بەخۆیان نەداوە بەشداربن لەگەندەڵی، هەر ئەندازیارە دەتوانێت وڵات ئاوەدان بكاتەوە یا كاول بكات، هەر سەرنشینەی لای خۆیەوە كونێك بكاتە كەشتی، بێگومان ئەنجام غەرق بوونی كەشتیەكەیە.

ئەو جەختى کرددوەتەوە ئەوان سەربەرزن كە سەرجەم چین و توێژەكانیان لەنێوشیاندا ئەندازیاران بەدڵسۆزی و دەستپاكی و ڕاستگۆی ناسراون، وتیشى: ڕۆژانێكیش بیریان لە خراپ بەكارهێنانی پلەو پۆستەكەیان نەكردۆتەوە لە پرۆژەكاندا، ئەمەش جێگەی شانازیمانە.

لەبەشێكی دیكەی ووتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەدا: لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نیەو عەنتەریەت كاری خۆی دەكات، پرۆژەكان بەپێی پلان ئەنجام نادرێن، ناڕێكیەكی زۆر لە جێبەجێكردنیدا دەبینرێت.

ئەو پێشى وایە بۆ ڕاستكردنەوەی چەوتیەكانیان ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كۆمەڵێك خەڵكی شارەزاو بەتواناو بوێرو ئەمانەت پارێزمان دەستنیشان كردووە لەلیستی ژمارە 278 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە خاوەنی بڕوانامەی باڵان لە بوارە جیاوازەكانداو پێویستە لەسەر هەموومان كاری دڵسۆزانەو لێبڕاوانە بكەین بۆ سەرخستنیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار