سەعدى پیرە: پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان یەک پاکێجە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت کە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پێکەوە یەک پاکێجن و جیا ناکرێنەوە. هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبار دەکات بەوەی کە "بڕوای بە هاوبەشیی ڕاستەقینە نییە" و نایەوێت ڕێککەوتنێکی جددی لەگەڵ یەکێتی بکات.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵ8، سەعدی پیرە جەختی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەک دوو بابەتی لێک دانەبڕاو سەیر دەکات.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر پارتی بژاردەیەکی دیکەی هەبوایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەبێ یەکێتی، ئەوا تا ئێستا ئەو کارەی کردبوو.

سەبارەت بە چارەنووسی ناکۆکییەکان، پیرە پێی وابوو کە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەو ئاستەدا نین کە ببێتە هۆی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. ناوبراو ڕوونیکردەوە: "بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گۆڕانکاریی گەورە ڕوونادات و ئەنجامەکان نزیک دەبن لەم ئەنجامەی ئێستا بەدەستهاتووە،"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار