سەرۆک بارزانی: دەمانەوێت میللەت بە ئازادی بڕیار لەچارەنووسی خۆی بدات
7 كاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه و داوای کرد خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هوشیار بكه‌نه‌وه.
ئەمرۆ شەممە، 1ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، له شاری دهۆك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستا و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه و تێیدا خه‌ڵك بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت میلله‌ت ئازاد بێت و به ئازادی بڕیاری خۆی بدات، هه‌رچه‌نده به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ین و به‌و هێز و ده‌نگیشه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی كرد كه به درێژایی مێژوو له خه‌ڵكی كوردستان به بێ جیاوازیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی كراوه هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كه مه‌رجی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌بوونی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و سازان بوو، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه‌ش عێراق به به‌رده‌وامی تا ئێستاش له كێشه و ئاڵۆزیدا ده‌ژیێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قۆناغه‌كانی زوڵم و زۆری و جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان كرد به موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدییه‌وه چ له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه‌كانی عێراق یان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه داعش كردی. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كرد كه له كوردستان فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی زۆر جێگه‌ی شانازییه و له هه‌موو جیهانیش باسی ده‌كرێت. بۆیه ئه‌مه سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زنه بۆ ئێمه و ده‌بێ بیپارێزین و زیاتر به‌هێزی بكه‌ین.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای 2003 هه‌وڵماندا پێكه‌وه عێراقێكی نوێ بنیاد بنێین، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نووسرا و زۆربه‌ی كێشه‌كان له وێدا چاره‌سه‌رییان بۆ دانرا، پێمان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت عێراق له زۆربه‌ی كێشه‌كان ڕزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌كرا. ئێستاش ئومێدمان وایه دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له‌گه‌ڵ هەندێك لایه‌نی دڵسۆز ڕێككه‌وتن بكه‌ین و عێراق له‌م میحنه‌ته ڕزگار بێت. داوامان له كاندیدانی خۆشمان كردووه كه ده‌بێ نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بن به بێ جیاوازی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی له ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و پێشکەوتنەکانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه پێویسته پشت به خۆمان ببه‌ستین و زیاتر په‌ره به بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی بده‌ین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی داوای له پیاوانی ئایینی كرد كه له لای خۆیانه‌وه به جددی، خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هوشیار بكه‌نه‌وه كه له ڕووی ئایینیه‌وه ڕێگه‌پێدراو نییه و ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه.
