بەرەی گەل داوادەکات داواکاری گشتی دۆسیەی لالەزار بجوڵێنێ
8 كاتژمێر لەمەوپێش
لەڕاگەیەندراوێکیاندا، بەرەى گەل، سەرۆکی حکومەت لە وتارێكی بانگەشەی حیزبیەكەی خویدا لەشەقڵاوە زۆر بە روونی و ڕاشکاوی دەست نیشانی ئەوانەی کرد کە لە ڕۆژی 22ی ئاب بە تۆپ و تانك پەلەماری لەلەزاریاندا لە شاری سلێمانی.
بەرەى گەل دەشڵێن: ئە م دەربڕینەی سەرۆکی حکومەت بەسە بۆ ئەوەی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دۆسیەی ئە م ڕووداوە بجوڵێنن ، تاكو تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە و یاسا سەروەربێت.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
ڕاگەیاندراوێک لە بەرەی گەلەوە
ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێكی بانگەشەی حیزبیەكەی خویدا لە شاری شەقڵاوە زۆر بە روونی و ڕاشکاوی دەست نیشانی ئەوانەی کرد کە لە ڕۆژی 22ی ئاب بە تۆپ و تانك پەلەماری لەلەزاریاندا لە شاری سلێمانی ، چەندین کەسیان شەهید و بریندارکرد و سەرۆکی قەوارەی بەرەی گەل بەڕێز لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەس لەهەڤاڵەکانیان دەستگیرکرد، جگە لەوێران کردنی چەندین باڵەخانە و تاڵان کردنی، گوزمەیەک پارەی یانەی نەورۆزیشیان بەتاڵان برد. بۆیە ئە م دەربڕینەی سەرۆکی حکومەت بەسە بۆ ئەوەی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دۆسیەی ئە م ڕووداوە بجوڵێنن ، تاكو تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە و یاسا سەروەربێت.
بەرەی گەل
