قوباد تاڵەبانی: لەهەولێر کاری رۆژنامەوانی ئەرکێکی قورسە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



قوباد تاڵەبانی دەڵێت: سەرۆک مام جەلال زۆر جار دەیوت یەکێتی کە لە فڕۆکە و بۆمب و موشەک ناترسێت، لە رەخنەی رۆژنامەنوس و تەنانەت چەواشەکاری بە پلانی میدیای لایەنی رکابەریش ناترسێت. 

قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی: لە کۆبونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی میدیاکار و کارمەندانی دەزگاکانی راگەیاندن لە پارێزگای هەولێر ئاماژەم بەوەدا راستە لە هەولێر و هەندێک ناوچەی دیکە کاری رۆژنامەوانی ئەرکێکی قورسە، بەڵام هەڤاڵانی میدیاکاری ئێمە ئازایانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. دڵنیاشم کردنەوە کە وەک سەرۆک بافڵ لە هەولێر ئاماژەی پێدا یەکێتی وەک چیای سەفین لە پشتی میدیاکاران و هەڤاڵ و کادرانی خۆی رادەوستێت. 

راشیگەیاندووە: سوپاسیشم کردن کە لە رووماڵکردنی رووداوی چەند رۆژی لەمەوبەری هێرشکردنەسەر هەڤاڵانمان لە کاتی بانگەشەدا زۆر ئازایانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد.

جەختیشيکردەوە: یەکێتی نەک تەنیا ئازادیی کاری رۆژنامەگەری مسۆگەر کردووە، بەڵکو رێگریش دەکات لەوەی لایەنی دیکە سنووری ئەو ئازادییە بەرتەسک بکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار