نێچیرڤان بارزانی: سەرکەوتنی پارتی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور گرنگە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی پارتی لە دهۆک رایگەیاند، "بەوەی دەیبینم پشتڕاستم ملیۆنێک دەنگ و زیاتر بەدەستدەهێنین."

ئەمڕۆ سێشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، هەردوو جێگرانی سەرۆکی حیزبەکە لە دهۆک کەرنەڤاڵێکی جەماوەرییان بۆ لایەنگرانیان ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاند، کەس نابێت باسی خەباتی میللەتی کورد بکات ئەگەر باسی خەباتی خەڵکی بادینان نەکات، ئێمە ناتوانین کوردستان بپاریزین ئەگەر پشتیوانی ئێوە نەبێت بۆ پارتی و ڕێبازی بارزانی، خەڵکی بادینان سەلماندوویانە، کە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە. ئاماژەی بەوەشکرد، بادینان نهێنی سەرکەوتنی پارتییە.

نێچیرڤان بارزانی پەسنی ناوچەی بادینانی کرد و گوتی، "سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە و سەرکەوتنی پارتیش لە دەستی بادینانە."
 
لەبارەی ئامانجەکانی پارتی، جێگری سەرۆکی حیزبەکە گوتی، "ئامانجی پارتی لەوکاتەوەی دروستبووە ئێوە بوون، گەلی کورد، ئێوە ئامانجی بارزانی نەمر بوون."
 
نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا "دەستخۆشی" لە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، "سەرباری هەموو ئەو ئاستەنگانەی بۆی دروست دەکرێن، کاروانی ئاوەدانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ پڕۆژە دەکاتەوە و بەردی بناخەی پڕۆژەی دیکە دادەنێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار