فوئاد حوسەین قسەی باشی کرد

کاتژمێرێک لەمەوپێش



مەھدی کاوانی

لەو دیمانە تەلەفزیۆنەی کە لە گەڵ فوئاد حوسێن کرا ، قسەی باشی کرد ، بەڵام نەشی توانی یان ناتوانێ قسەگەلیەکانی مەسعود بارزانی لە کۆڕبەندیەکەی میپس وەک خۆی بخاتە ناو قسەگەلیەکانی خۆی . ئەو ھەر تەنیا ئەوەی گۆت بارزانی ئامادەی حیوارە لە گەڵ لیستە دەرچوەکان بۆ پەڕلەمانی کوردستان و پەڕلەمانی عیراق بەس نەچووە تەفاسیلی تر کە بارزانی زۆر بە نێگەتیف باسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی کرد .

کاک فوئاد نەیشاردەوە کە ھەوێنی ڕۆلگێرانی کورد لە بەغدا یەکانگیری تەواوی لیستە کوردیەکانە ، واتە یەکدەنگبوونیان بە تایبەتی نێوانی پارتی و یەکیەتی ، بەڵام گوتیشی ئەو یەکبوونە دەبێ لە پێشدا لە ھەرێم ڕەنگباتەوە ئینجا بۆ بەغدا بچێت . 

با ئەو یەکبوونە بۆ واری کرداری خورد کەینەوە . 
بافل تالەبانی دەڵێ ناچینە ناو حکومەتێک وەک پێشتر ھیچمان بە دەست نەبێ کە دەکاتە ئەوەی ھەموو جومگە سەرەکیەکانی حکومەت بە دەست پارتیەوە بێت . بارزانی و کوڕیش دەڵێن و دەڵێنەوە کورسی ھاتوو  دەخوا بۆ پێک ھێنانی حکومەت . 

بەندە وەک ڕای خۆم لە ئەلفەوە تا یاء باوەڕم بە کورسیە ھاتووەکان ، ھی ھیچ حیزبێک بە تایبەتی ھی پارتی و یەکیەتی نیە . دەنا ھی حوکمی بەغداش ھەمان تاس و ھەمان حەمام ، لە بەر کۆمەڵە ھۆکارێکەوە و ھەندێکیان لەوانە :

١- با ھەولێرو سولێمانی و کەرکوک و دھۆک بینینە پێش چاوی خۆمان .
ھەولێرو دھۆک چونکە لە ژێر قەلەمڕەوی پارتی بەڕێوە دەچێ تیایا بەشە ھەرە زۆرەکەی کورسیەکانی پەڕلەمان بۆ پارتی دەچێ و ھی سولێمانی و کەرکوکیش بە دیوە پێچەوانەکەی بۆ یەکیەتی .

٢- کەواتە کۆنتڕۆلی شارەکان بە دەست حیزبەوەیە نەک بە دەست باشی بەڕێوە بردنی  وڵات .
٣- ئەو حیزبانەی کە کۆنتڕۆلی شارەکەیان بە دەستەوەیە ھەر ھەموو دەزگا حوکومیەکانی ژێر کۆنتڕۆلی خۆیان وەھا ڕێک دەخەن ئەگەر بێت و دەنگ بە حیزبەکەی ئەوان نەدەن ، کارتێکردنی خراپ بە سەریانەوە دەبێت . بینیشمان لە کاتی کۆکردنەوەی خەلک چۆنچۆنی خەلکەکە وەک ئەمر پێکردن کۆ دەکرانەوە .

٤- نزیکەی یەک ترلیۆن دینار و مانگانە بۆ موچە دەڕواو ئالیاتەکەشی ھەمدیسان بە ڕێگای حیزبەوە بەڕێوە دەچێ و بە حکومەتیش پۆشتە دەکرێ و وەھاش دەخەلک دەگەیەنرێ ئەگەر دەنگ بە حیزبەکەی نەدرێ مەترسی بۆ بڕینی موچەکەی دروست دەبێ . وایە وانیە ھەڵبەت وانەبوونەکە زۆر زیاترە بەڵام خەلکیش لە بەر خاتری قوتی خۆی و خێزانەکەی ئەگەر واش نەبێت دەڵێ کێشە بۆ خۆم دروست ناکەم و دەنگەکەیان دەدەمێ .

٥- ھەر ھەموو ڕاگەیاندنەکان و بە پارەی حکومەت کە دەکاتە قوتی خەلک لە ژێر دەسەلاتی حیزبی دەست ڕۆیشتووەوەیە بە پێچەوانەی ئەوروپاو ڕۆژئاوا کە ھیچ حیزبێ بۆی نیە پڕۆپاگەندە بە پارەی دەولەت بۆ حیزبەکەی خۆی بکات .

٦- ئەوانە ھەر ھەمووی بە لایەک بەڵام لە گەڵ ئەمەشەوە ژمارەی دەنگدەر لە نیوە تێناپەڕێ و بە گوێرەی ئەو دەنگ و باسانەی کە بیانیەکان چاودێری ھەڵبژاردنی پێشویان کردبوو و دەیان گۆت تەنیا ٢٦٪‏ ی خەلک دەنگیان داوە . با بڵێین ٥٠٪‏ یان ھەندەک زیاتر .

٧- واتە لێرەش کورسیە ھاتوەکان دەکاتە ئەوەی کە ئەوان نوێنەرایەتی نیوەی خەلک دەکەن نەک ھەموو .
٨- با بێینەوە سەر ئەوەی کە دەنگە ھاتووەکان دەخوا یان زۆنزۆنی .

٩- لە ناوەند زۆنزۆنیش لە گۆڕێ نیە ئینجا ھەتا لە ھەلبژاردنی پێشترو ئێستاکەش کورسیە ھاتووەکان نەی خواردووە .
١٠- سەدریەکان ٧٤ کورسیان بە دەست ھێناو لێشنەگەڕان بە سەرکردایەتی ئەوان حکومەت پێک بھێنرێ . 

١١- بۆ سودانیش ھەمان شتی لێ دەکەوێتەوە و ھەر لە ئێستاوە دەگوترێ لە ڕێگای چوارچێوەی ھەماھەنگی یانی ئیتار کە زیاتر لە ئێران نزیکن و لە ڕێگەی ئەوانەوە ئەو جارەش سەرۆکی حکومەت دیاری دەکرێ و بە خۆشیان واتە چوار چێوەی ھەماھەنگی  کە زیاتر دەکاتە ئیجماعی شیعەکان بەلکو کورسیەکانی حەلبوسیەکانیشیان لە گەڵە .

١٢ - وەختی خۆی مەلابەختیار گۆتی یەکیەتی تەنیا یەک کورسیش بێنێ ، زۆنی کەسک ھی خۆیەتی ، ڕەنگە ئێستاکە قسەکی تر بکات .
١٣ - من وەک ڕای خۆم و بۆ ئەوەی بتوانین یەکیەتی کوردان بپارێزرێ کە بەڕێگەی بە دیموکراتیزە کردنی ھەرێم ، تاوەکو ئێستاشی لە گەڵ بێت مانای کوتانەوەی ئاسنی ساردە بەلکو دەبێ لە ڕێگەی ئەوەی ئێستا لە ناو حوکمی بەناو کوردی لە گۆڕێیە و پێیەوە کارو کاردانەوە بکەین .

١٤- من وەک ڕای خۆم سەردەمی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفام زیاتر بە تەندروست دەھاتە پێش چاوان . یانی لە دەرەوەی دووپارتی دەسەلات سێیەکی کورسیەکانی تریش بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و حیزبەکانی تر دەڕۆیشت و تا زۆر ڕادەش بۆ ئەو کاتی بەرەی ئۆپۆزسیۆن یەکگرتوو بوون.

١٥- ئێستاکە وایە بێگومان وەڵامەکە نەخێرە لە لایەکەوە بزوتنەوەی گۆڕان وەک ئەوە وایە کە ماڵئاویی لێ کردبێ تەنیا پێنج کورسیەکەی ھەلوێستی لێ دەرکە کە ئەوان ھێشتا ھەندەک ڕەنگی گۆڕانی پێشتریان پێوە ماوە بۆ ئەوانی تریش جگە لەوەی تێکڕای کورسیە ھاتووەکانیان نیوەی جارانیان لێ ماوەتەوە ، لە ناو خۆشیان ھەر یەکەو لە ئاوازەک دەخوێنێ .

١٦- کەواتە تاوەکو بەغدا بە تەواوەتی کورد بۆ بەرژەوەندی خۆی قووت نەداو ئەو نیمچە کیانەی کە بە شەق و تەق بەڕێوە دەچێ و با بڵێین عسی الله على ما سلف یانی با لێگەڕێین لەوەی پێشتر بەڕێوە دەڕۆیشت تازە ئەوە ڕۆی و ناگەڕێتەوە با دوو قسە بۆ پارتی و یەکیەتی بکەین . 

١٧- کاکینە لە بەر کورد نا لە بەر خۆتان قسەکانی فوئاد حوسێنیش ھەر وای دەگەیاند  یانی پارتی و یەکیەتی بە خوای ئەگەر لە نێو خۆتان ڕێک نەکەون بەغدا بە تەواوەتی ھەردوکتان قوت دەدا .

١٨- پارتی زیاتر بۆ ئێوەمە بە خوا کورسیە ھاتووەکان ھەتا لە ڕوانگەی ئاماژەکانی سەرەوەش بێت و بە ناڕاستەو خۆیی لێدوانەکەی بەڕێز فوئاد حوسێنیش ھەر وا دەگەیەنێ دە پارتی دە ھەندەک لە سەر کەری دارێ وەرنە خوارێ .

١٩- ئەنگۆ زۆنی زەردن یەکیەتیش زۆنی کەسکە و لەوەتی ناوچەکە بۆ دوو زۆنی دابەش بووە تاوەکو ئێستا ھەر یەکەتان حوکمی زۆنی خۆتان کردووە ھەتا ڕەوانشاد مام جەلالیش لە سەر ژیان بوو ھەر  ئەو ڕێو ڕەسمیەتە بەڕێوە دەچوو .

٢٠- دە پارتی ئێستاش نە شیش بسوتێ نە کەباب با ئەنگۆ برا گەورە بن بەس حیسابی کورسیە ھاتووەکان کەمتر لە حیسابی زۆنزۆنی بکەن و داھاتی نیشتمانیش بە عەدالەت بە سەر ھەموو ناوچە کوردیەکان ، دابەش بکەن .

٢١- دە ئەگەر وا بکەن پێم وایە یەکیەتیش بە برا گەورە تێتان دەڕوانێ و بەغداو ئێران و تورکیاو ئەمەریکاش بە گەورەتر تێتان دەڕوانێ . 
٢٢- خۆ لە کۆڕبەندیەکەی میپس لە دھۆک کە ئەو پێشوازیە گەورەیەی لە مەزلوم کۆبانی و ئیلھام ئەحمەدو عوسمان بایدەمیرو ھیترتان کرد ، پێی گەورە بوون دە لە نێوان خۆشتان ھەر وا بکەن . ئۆپۆزسیۆنیش با بە کەیفی خۆیان بێت تا نەبنە خاوەنی یەک ھەلوێست لە سەر بەڕێوەبردنی وڵات و پێیەوە وەک پێشتر نابنە ھێزی سێیەم و بە دواشیەوە دەنگەکانتان دەخنکێن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار