فڕۆکەکانی سعودیە و ڕازی بوونەکەی خامەنەئی
2 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
ڕێکەوتێکی زۆر سەیرە ، لەگەڵ ڕێککەوتنی دۆناڵد تڕەمپ و محەمەد بن سەلمانی وەلی عەهدی سعودیە بۆ پێدانی فڕۆکەی ئێف ۳٥ ی ئەمەریکی بە شانشینی سعودیە ، کە لە دوای ئیسڕائیل یەکەم دەوڵەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە خاوەنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە
لە زاری موستەشاری سیاسی خامەنەئیەوە ڕاگەیەندرا کە ئیمام گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە یەکجاری ئێران دەست هەڵبگرێ لە پیتاندنی یۆرانیۆم و دوای زیاتر لە بیست ساڵ هیچی تر بیر لە بەردەوامی بەرنامە ئەتۆمیەکەی نەکاتەوە و ئامادەیی خۆشیان ڕاگەیاند کە ئامادەن لە نزیکترین کات لە گەڵ ئەمەریکا ڕاستەوخۆ دانوستاندن بکەن لەو بارەیەوە
هەروەها دۆناڵد تڕەمپیش لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی کە لە گەڵ محەمەد بن سەلمان ئەنجامیدا ، ئەو لێدوانەی بەرپرسە باڵاکەی ئێرانی پشتڕاست کردەوە
ئەوەی ماوە کە چاوەڕێ بکرێ ئەوەیە کەی و بە چ شێوازێک دانیشتەکان ئەنجام دەدرێ و دەرەنجامەکانی دانوستاندنەکانیش چ دەبن و ئێران واز لە دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی گروپە شیعەکانی دەرەوەی ئێران دا دەنێ ، هەموو ئەوانە کۆمەڵێ پرسیار گەلێکن و لە داهاتودا ئاشکرا دەکرێن و بە چ شێوازێک ئێران ڕازی دەبێ و چ جەزایەکیشی بەسەردا دەسەپێنن
ئێران لە ئێستادا لە هەموو بوارەکان حاڵی شڕە لە ڕووی سیاسی ، سەربازی ، ئابوری ، دارایی ، برسیەتی ، داڕمانی پوڵەکەی ، سەرباقی هەموشیان ژیانی دانیشتوانەکەی و کەم ئاوی
وا دڕماوە دەوڵەتە هەژارەکانیش ئیرەیی پێنابەن ، بەتایبەتیش لە دوای شەڕە ۱۲ ڕۆژیەکەی کە لە گەڵ ئیسڕائیل ئەنجامیاندا
سەرباقی هەموو ئەو ترسانەش دەنگۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە خەریکە لە ناوچەکە ڕوودەدەن . بەتایبەتیش ئەو هەموو ترسەی کە دەگوترێ ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات بۆ دوبارە لێدانەوەی گورزێکی سەربازی لە گەڵ هاوپەیمانە ئیسڕائیلیەکەی لە شوێنە سەربازی و ئەتۆمیەکانی ئێران جارێکی تر
ئێستا تورکیا زۆر ترساوە کە فڕۆکەی ئێف ۳٥ دەدرێ بە سعودیە و دووەم سوپای ناتۆش بێبەش دەکرێ لەو جۆرە فڕۆکە کاریگەرانە
پرسیارە گەورەکە لێرەدا ئەوەیە ، ئایا دوای چۆکدادانی ئێران بە رامبەر ئەو هەموو داواکاریانە حەوزەی ئاینی قوم و تاران ئامادە دەبێ کە هیچی تر دەست لە کاروباری دەوڵەت وەرنەدا ؟
ئایا سوپای پاسداران و بەسیجەکانی خومەینی دەچنەوە ناو سوپا ؟
ئایا هیچی تر فەیلەقی قودس واز لە دەست تێوەردانەکانی لە عێڕاق و سوریا و لوبنان و یەمەن دەهێنێ یان نا ؟
سەرباقی هەمووشیان ئایا ئێران گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە دەبێ ئەو جارە دان بە مافی بەلوج و کورداندا بنێ ؟
چونکە ئەو داوایە یەکێک دەبێت لە خاڵەکانی کە ئەمەریکا و ئیسڕائیلیش پێداگری لە سەر دەکەن .؟
