ئازیزان بەمە دەوترێت بیرکردنەوەى باڵا وەئاستبەرزى سیاسی

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دکتۆرە نگین جەعفەر

لە ساڵی ٢٠١٩ سۆشیال دیموکراتی دانیمارک زیادترین دەنگیان هێنا و مێتە فریدریکسن بوو بە سەرۆک وەزیرانی دانیمارک.

لە کاتی بانگەشەی هەڵبژادنیا هیچ نەما حزبەکان بە یەکی نەکەن ( بەس لە ئاستێکی باڵدا)؛ دوای دەنگدان ئەمە خەرمانێک بوو لە ئاخافتنەکانی مێتە 
فریدریکسن، فەرموون خوێنەریان بن:

“ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ ئەو متمانەیەی کە پێمان دراوە. بەڵام لەمڕۆ بەدواوە ئێمە تەنها نوێنەرایەتی دەنگدەرانی خۆمان ناکەین – بەرپرسیارێتی هەموو دانیمارک لە ئەستۆ دەگرین”

“من لەلایەن هەندێکەوە هەڵبژێردراوم، بەڵام بۆ هەمووان کار دەکەم. بەڵێ بۆ ئەوانەش کار دەکەم کە دەنگیان بە ئێمە نەداوە، بۆ ئەوانەش سرۆک وەزیرانم کە هەر دەنگیان نەدا. ئێوە هەموو هاووڵاتی دانیمارکین و بەشێکن لە کۆمەڵگە”

ئازیزان بەمە دەگووترێ بیرکردنەوەی باڵا وە ئاستبەرزی سیاسی.

دەڵێن تەنها قوباد تاڵەبانی بانگێشت کراوە بۆ ئەو کۆڕبەندە، هەموو ئەوە دەزانین کە قوباد تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیە وە دەبوو بافڵ تاڵەبانی بانگێشت بکرابا.

هەڵە بە هەڵە چارەسەر ناکرێت و ڕق کورد کۆناکاتەوە. 
پارتی دەبوو کورد کۆبکەنەوە لەو ڕۆژەدا و مۆڵەت بە خۆیان نەدەن ڕقی سیاسی بەو شێووە بۆنی بڵاو بێتەوە. حزبی باڵا وە سیاسەتی باڵا کۆمەڵگا کۆدەکاتەوە، یەکڕیزی دروست دەکات؛ ڕێز لە بیر و ڕای جیاواز دەگرێت.

وەک گوتوومە و دەیڵێمەوە، من ژنێکی کوردم و کوردستانم؛ هەر هێزێک خزمەت بە کورد و کوردستان بکات من دەستخۆشی لێ دەکەم.

کە کات و دەرفەتم هەبوو باسی ئەزموونێکی سیاسی خۆمتان بۆ دەکەم لە ناو ڕیزەکانی سۆشیال دیموکراتی دانیمارکدا ( لە سەرەتای  ٢٠٠٠ دا ئەندامێکی چالاکی حزب بووم).

یەک تێبینی بچووکیش:  ١٨ ئەم مانگە هەڵبژاردنی شار و ناوچە ئەنجام درا لە دانیمارک.
بۆ ناوچە دەنگم بە حزبێک دا و بۆ شارەوانی بە حزبێکی دیکە؟ 
بۆ؟ 
بۆ ناوچە پێویتسم بە سەیاسەتمەدارێک بوو کە خزمەتی کەرتی تەندروستی دەکات و ئاگای لە پێگەی ژنە.
بۆ شار دەنگم بە پیاوێک دا کە زخمەتی ئەو گووندە دەکات لێی دەژیم.
دوو حزبی جیاواز…

من پێم وایە دەنگدەر نابێت دەروێش بێت.

ئیتر ئاوا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار