نەهێشتنى گروپەکانى تەوحید
3 كاتژمێر لەمەوپێش
کارۆخ سەید ڕزگار
ڕێککەوتن بۆمانەوە لە سەرۆکایەتی ئەحمد شرع بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی لە دەسەڵات لە سووریا “
ئەحمەد شەرع کۆمەڵێک ڕێککەوتنی ستراتیژیی ئەنجام داوە. ئەم ڕێککەوتنانە سێ تەوەری بنەڕەتی لەخۆ دەگرن کە پەیوەستن بە پێکهاتەی حوکمڕانی، ئاسایشی سنوورەکان، و دۆخی کۆمەڵایەتیی هەرێمەکان
گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سیاسی و ئیداری (فیدراڵیزم و گرووپەکان
ئەحمد شەرع لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنانەدا، ڕەزامەندیی نیشان داوە لەسەر:
نەهێشتنی گرووپەکانی تەوحید : کارکردن بۆ نەهێشتن یان تواندنەوەی گرووپە چەکدارەکان کە لەژێر ناوی تەوحید' کار دەکەن. ئەمە هەنگاوێکە بۆ گەڕاندنەوەی یەکخستنەوەی دەسەڵاتی سەربازی و کۆتایی پێهێنان بە فرەچەشنیی گرووپە چەکدارەکان.
قبووڵکردنی حوکومەتێکی فیدراڵی سازشکردن لەسەر چوارچێوەی حوکومەتێکی فیدراڵی بۆ داهاتووی سووریا. ئەم بڕیارە ئاماژەیە بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانیی ناوەندی و دابەشکردنی دەسەڵات بەسەر هەرێمەکان یان ناوچەکاندا “
بەڕێوەبردنی دۆخی سنوورەکانی ئیسرائیل (دەرعە و جەبەل شێخ)
لە بوارە هەستیارەکانی پەیوەندی بە سنوور و ئاسایشی هەرێمییەوە ڕێککەوتنەکان ڕێنمایی ئەحمد شەرع دەکەن بۆ ئەوەی باسی گەڕانەوەی سوپای ئیسرائیل نەکات: پابەندبوون بە نەهێشتنەوەی باس و داخوازیی گەڕانەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی جەبەل شێخ و دەرعە، بەم شێوەیە دۆخی ئێستای سنوورەکان دەپارێزرێت و لە ڕووی دیپلۆماسییەوە ئارامییەک دروست دەبێت “
مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگای سوێدە و پرسی درووزەکان
بۆ ڕازیکردنی کەمینەی درووز و هێورکردنەوەی ناوچە ئارامەکان، ئەحمد شەرع کار ئاسانی دەکات بۆ بە هەرێم کردنی پارێزگای سوێدە: کارکردن بۆ دابینکردنی مافی حوکمڕانیی خۆجێی، یان گۆڕینی پێگەی ئیداریی پارێزگای سوێدە بۆ هەرێمێکی تایبەت بە تایبەت بۆ دانیشتوانە درووزەکان. ئەم هەنگاوە وەک ڕێگایەک بۆ پێدانی ئۆتۆنۆمی زیاتر و کەم کردنەوەی گرژییەکان سەیر دەکرێت.
پوختە
ئەم خاڵانە بە کۆمەڵ دەریان دەخەن کە مانەوەی ئەحمد شەرع لە دەسەڵات پەیوەستە بە سازشکردن لەسەر تەوەری سیاسی و جوگرافیی گرنگ، بە تایبەت لەڕێگەی قبووڵکردنی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی حوکمڕانی ناوخۆ و مامەڵەکردن لەگەڵ بەرژەوەندییە دەرەکییەکان لە سنوورە هەستیارەکاندا تا ئێستا ئەحمد شەرع یاری زانێکی سەرکەوتوبەوە لە بەینی ئیسلامی تونڕەوو علمانی بەهێز .
