سبەی دوامۆڵەتە بۆ حاجیان
49 خولەک لەمەوپێش
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەینێ پێنجشەممە، کۆتا وادەی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانەیە کە ناویان بۆ وەرزی حەجی 2026 گەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕایگەیاند: به گوێرەی ئه‌و ماوه‌ی دانرابوو سبەی پێنجشه‌ممه كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، ئاماژەی بەوە دا، له ڕێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌ڕاوه‌ته‌وه تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، بڕیار بوو 27تشرینی دووەمی 2025، دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت، به‌ڵام به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وه‌كوو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه تاوه‌كوو سبەینێ پێنجشەممە واده‌كه درێژ كرایه‌وه.
دەشڵێت: ڕۆژانی شه‌ممه كه پشووی فه‌رمییه و ڕۆژانی دیكه‌ش له كاتژمێر 08:30 به‌یانییه‌وه تاوه‌كوو كاتژمێر 04:00 ئێواره كار ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و به‌پێی ئه‌و واده‌ی له سعوودیه دانراوه پێویسته تاوه‌كوو ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كی ساڵی 2026 هه‌موو ڕێككاره‌كان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ته‌واو بكرێن.
ستوونی، جەخت لەوە دەکاتەوە "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ هاووڵاتییان و دەیەوێت بە باشترین شێوە مامەڵەکانیان رایی بکرێت."
ساڵی داهاتوو پێنج هەزار و 120 کەس سەردانی سعوودیە دەکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
