قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



قوباد تاڵەبانی رایدەگەیێنێت، ئامادەن بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر "بنەمای هاوسەنگی و هاوبەشیی راستەقینە." لەبارەی هێرشی هەفتەی پێشووی سەر کۆرمۆریش رایگەیاند، "دەبێت کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێندرێت."

 بەپێی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و کۆبوونەوە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و "چەند پرسێکی گرنگی جێی بایەخی هەردوولا" کرا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و قوباد تاڵەبانی لەوبارەیەوە گوتوویەتی، "ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و هاوبەشیی راستەقینە، کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییان و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات."

سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، وەکو لە راگەیێندراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دا هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون ئەم هێرشە تیرۆریستییە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستانە و دەبێت کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێندرێت." جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتووشیەتی، "بەردەوامی و چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆسەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان، سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەردەوام و زیاتر بێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار