ئۆجەلان: هەموو هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی بۆ ئەوەیە وەک برا بژین

5 كاتژمێر لەمەوپێش



شاندی ئیمراڵی وردەکاریی دیدارە چوار کاتژمێرییەکەی دوێنێیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەکە پێویستی بە "یاسای ڕاگوزەری ئاشتیی سەدە" هەیە.

شاندی ئیمراڵی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، دوێنێ بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبوونەتەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر سەردانی لیژنە پەرلەمانییەکە کراوە و جەخت کراوەتەوە کە ئەو سەردانە "کاریگەریی ئەرێنی" هەبووە لەسەر ڕەوتی پڕۆسەکە.

لە بەشێکی دیدارەکەدا ئۆجەلان باسی لەو لێدوان و کردارانە کردووە کە دژی پڕۆسەی ئاشتین و ڕایگەیاندووە: "لە هەموو پڕۆسەکاندا کاری تێکدەرانە دووبارە دەبنەوە و ئەمانە هاوشێوەی کودەتان."

شاندەکە دەڵێت، ئۆجەلان کارە تێکدەرانەکانی پڕۆسەکانی ڕابردووی وەبیر هێناوەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە نابێت ڕێگە بە دووبارەبوونەوەیان بدرێت.

ئۆجەلان نەخشەڕێگای بۆ قۆناغی ئێستا خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە:

پێویستمان بە ئاشتییەکە کە پشت بە بنەمای گشتگیر ببەستێت.

توندوتیژیی سیاسی و ڕێکاری دەرەوەی دیموکراسی دەبێت لە ڕۆژەڤی تورکیا بچنە دەرەوە.

دەتوانین بەم هەنگاوە بڵێین "یاسای ڕاگوزەری ئاشتیی سەدە".

بۆ ئەم مەبەستەش، ڕاگەیێنراوەکەی 27ی شوبات ڕێگەنیشاندەرە.

ئۆجەلان پەیامی داوە کە ئەم پڕۆسەیە بریتییە لە "بەشداریکردنی کورد لەڕێگەی یاساییەوە لەناو کۆماری تورکیا" کە پشت بە فراوانترین پێکەوەیی کۆمەڵایەتی دەبەستێت و خواستی پێکەوەژیان نیشان دەدات.

دوای داواکارییەکەی دەوڵەت باخچەلی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، شاندی ئیمراڵی پێکهێنرا و بەمشێوەیە سەردانەکان دەستیان پێکرد:

28ی کانوونی یەکەمی 2024: یەکەمین دیدار لەلایەن سڕی سوورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان ئەنجامدرا (دوای 13 ساڵ دابڕان).

بەردەوامی: بەگشتی مانگی جارێک سەردانەکان دەکرێن و پێش ئەم دیدارە، دوایین سەردان لە ٣ی تشرینی یەکەمدا بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار