سەرۆک بارزانی دەستپێشخەرییەک دەخاتەڕوو

3 كاتژمێر لەمەوپێش



چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، مەسعود بارزانی- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستپێشخەرییەک بخاتەڕوو بۆ کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردییەکان.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، ئامانجی بارزانی لە دەستپێشخەرییەکە، هەم بۆ کۆکردنەوەی حزب و لایەنەکانە، هەمیش بۆ یەکخستنی بۆچوونی لایەنە کوردییەکان و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە شیعەکانی عێراق بە یەک تیم.

سەرچاوەیەکی باڵای پارتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر دەستپێشخەرییەکەی بارزانی سەربگرێت، پێدەچێت دواتر هەوڵی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەی حزبەکان بدرێت.

سەرچاوەکە دەڵێت: دەستپێشخەرییەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ئەگەر بزانرێت سەردەگرێت، ڕەنگە ڕۆژانی سێشەممە یان چوارشەممە بخرێتەڕوو، ئەگەر بشزانرێت بەدەنگەوەهاتن بۆ دەستپێشخەرییەکە نابێت، ئەوا ڕەنگە دوابخرێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، بارزانی داوای لەلایەنە شیعەکان کردووە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێکی کوردیدا ئەنجام نەدەن کە بیەوێت بەتەنها دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەنجام بدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار