کورد و نەوت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەردار عەزیز 

ڕۆژانی ڕابوردوو چوار کۆمپانیای سعودی لە گەڵ حکومەتی سوریدا گرێبەستیان واژۆ کرد بۆ پەرەدان بە کەرتی وزەی سوری لە هەردوو بواری نەوت و غازدا. کۆمپانیاکان ئارگاس، تاقە، ئەی دی ئی ئێس، لە گەڵ حەفری عەرەبین. 

سوریا بە گشتی نەوتی کەمە و هەندێک غازی هەیە کە لە نەخشەکەدا دەتوانن بیبینن. 
بەڵام ئەمە هەواڵەکە نیە. 
هەواڵەکە کەمێک پێش ئەمەیە. 

لە مانگی یانزە، کەشتیەکی گەورەی سعودی بە ناوی بیتاڵیدی گەیشتە بەندەری بانیاس لە تەرتوس. کەشتیەکە لە ناویدا ٨٩ هەزار تەن نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، وەک بەشێک لە بەخشینی سعودییەکان بە حکومەتی شەرع. کەشتیەکە بەشێکە لە بڕێکی گەورەتر لە ملیون و نیوێک بەرمیل زیاترە وەک بەخشین بە حکومەتی سوریی. 

ئەم هەوڵانەی سعودیە لە میانەیکارەکانیدایە بۆ ڕاکێشانی شەرع و هەروها ململانێی لە گەڵ تورکیادا.

پێش ئەوەی ئەمانە ڕوبدات، بەشی زۆری نەوتی حکومەتی سوری لە لایەن کوردەوە لە کێڵگەکانی ڕۆژئاڤاوە دابین دەکرا. بەڵام هەرکە ئەم ڕێکەوتنە لە گەڵ سعودیەدا کرا، حکومەتی شەرع نەوت کڕینی لە ڕۆژئاڤا کۆتایی پێهێنا. ئەم پێشهاتانەی تەنها وەک پرۆسەیەکی ئابوریی بەکارنەهێنا، بەڵکو هەوڵیدا وەک کارتێکی سیاسی بەکاری بهێنێ هەتا ڕۆژئاڤا ناچار بکات بە سازشکردن بۆ دیمەشق.

لەم کاتەدا، ڕۆژئاڤا، کە بڕێکی زۆری داهاتی لە سەر ئەو برە نەوتەیە کە هەیەتی، ڕوی کردە باشور. ئێستا  ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژئاڤاوە دێت بۆ باشور بۆ ساغکردنەوە.

ئەوەی لە ماوەی ڕابوردودا بینرا کە مەزڵوم عەبدی سەردانی باشوری کرد، دەکرێت ئەمە پاشخانەکەی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار