قه‌دری سنعه‌ت لاى سنعه‌تكاره
8 كاتژمێر لەمەوپێش
د. ئەرسەلان بایز
بۆ له‌گه‌ڵ خۆمان وا ده‌كه‌ین .... دڵمان به‌یه‌كتر خۆش نیه...؟ بۆچى حه‌ز ناكه‌ین هاوڕێكانمان ... به‌هره‌و تواناكانى گه‌له‌كه‌مان باڵابن...؟ ناو‌و پێگه‌ى شیاوى خۆیان پێبده‌ین...؟ تۆ بڵێى ئه‌و ده‌رده له‌نێو میلله‌تانى تر‌ى دنیاش هه‌بێ و ئێمه پێى نه‌زانین..؟ من پێم وایه میلله‌تان ڕۆڵه‌كانى خۆیان پێده‌گه‌یه‌نن... هاوكارى و پشتیوانیان ده‌كه‌ن... شه‌ڕیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن تاكو شوێنى شیاوى خۆیان وه‌رده‌گرن. كه‌چى ئێمه‌ى كورد چاومان به توانا‌و لێهاتویی ڕۆڵه‌كانى خۆمان هه‌ڵنایه...! بگره كۆسپیشیان ده‌خه‌ینه پێش و هه‌وڵى شكاندنیان ده‌ده‌ین.
د.به‌رهه‌م ساڵح. نوێنه‌رى (ی.ن.ك) بوو له ئه‌مریكا. (مام جه‌لال) هێنایه‌وه كوردستان و چه‌ندین پۆستى باڵاى پێ سپارد. (مام) ڕابه‌رێكى زانا‌و وردبین و ورد بوو ئاینده‌ى ده‌خوێنده‌وه. ده‌یزانى ئه‌و پیاوه ئاسۆیه‌كى ڕوونى هه‌یه‌و جێى چاوانى تێدایه‌و ئاینده‌یه‌كى پڕشنگدار چاوه‌ڕوانى ده‌كات. ئه‌گینا چه‌ندین كه‌سى تر له‌ناو (ی.ن.ك) هه‌بوون. پێش كاك به‌رهه‌میش پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامى (مه‌كته‌بی سیاسى) بووین.
+ + +
له هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، زۆر دژایه‌تیمان كرد. بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى ده‌وره‌ى دووه‌میش هه‌موومان گه‌له‌كۆمه‌كیمان لێ‌كرد تاكو نه‌بێته‌وه سه‌رۆك كۆمار. نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه، به‌ڵكو هه‌موو ده‌رگاكانیشمان لێداخست. ته‌نانه‌ت ته‌له‌فۆن و سڵاو‌و هه‌واڵ پرسینیش ئه‌ركێكى قوڕس بوو. به‌ڵام میلله‌تانى تر، ده‌وڵه‌تان، له دوورى چه‌ندین هه‌زار كیلۆمه‌تر ئه‌و سنعه‌تكاره‌یان ده‌خوێنده‌وه. بۆیه ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌یان بۆ كرده‌وه.
هه‌ندێك له شاشه‌كانى ته‌له‌فزیۆن، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵێكى نوێیان بڵاوكرده‌وه. (p.u.k) میدیاش بڵاوى كرده‌وه. ئه‌نتۆنیو گۆتێریس، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند (د.به‌رهه‌م ساڵح) بۆ پۆستى كۆمسیارى باڵاى كاروبارى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له جیهاندا دیاریده‌كات. كه دووه‌م پۆسته له دواى پۆستى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. بۆ ئێمه‌ش شانازییه كوردێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكرێت.
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له (گۆران)ى شاعیر پێش زیاتر له (50-60) ساڵ وتویه‌تى: قه‌درى سنعه‌ت لاى سنعه‌تكاره.
