هاوپەیمانیی سێ قۆڵی و شەڕی وزە یان پیلانگێڕییەکی هەواڵگری دژی ئەنقەرە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
کارۆخ سەید ڕزگار
لە ساڵانی دواییدا دەریای ناوەڕاست بووەتە گۆڕەپانی ململانێیەکی توندی جیۆپۆلیتیکی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان ئیسرائیل یۆنان و قوبرس کە لەسەر ئاستی فەرمی وەک هاوپەیمانییەکی وزە و ئاسایش دەردەکەوێت لە ناوەڕۆکدا هەڵگری ڕەهەندی سیاسی و هەواڵگرییە کە ڕاستەوخۆ کار لەسەر ناوخۆی تورکیا و پێگەی ئیقلیمی ئەو وڵاتە دەکات لێرەدا پرسی تێوەگلانی ناراستەوخۆی جەماعەتی فەتحوڵا گولەن وەک یەکێک لە ئەکتەرە نادیارەکان لەم هاوکێشەیەدا دێتە ئاراوە “
ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان هەیە لە سنووردارکردنی دەسەڵاتی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا پڕۆژەی گواستنەوەی غاز و مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکان تەنها بۆ ئابووری نین بەڵکو بۆ دروستکردنی دیوارێکی پۆڵاینە لەبەردەم فراوانخوازییەکانی ئەنقەرە “
چەکی بێدەنگ لە قوڵایی ڕێککەوتنەکەدا
هەرچەندە لە هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمیدا ناوی تاقمەکەی گولەن ناهێنرێت بەڵام چەند هۆکارێک هەن کە دەیسەلمێنن ئەم تاقمە بەشێکی نادیارن لەم ستراتیژە سێ قۆڵیەی ئیسرائیل و وێنان و قوبرس
زانیاری و هەواڵگری لایەنگرانی گولەن کە لە دامەزراوە هەستیارەکانی تورکیا سوپا و پۆلیس وهەواڵگری هەڵاتوون، خاوەنی زانیاریی وردن لەسەر لاوازییەکانی سیستەمی ئەمنی تورکیا بۆ ئیسرائیل و یۆنان ئەم زانیارییانە وەک زێڕ وان بۆ داڕشتنی پلانە بەرگرییەکانیان
یۆنان بووەتە ناوەندێکی سەرەکی بۆ کۆکردنەوە و نیشتەجێکردنی ئەندامانی ئەم گروپە ئەمە تەنها بۆ مرۆیی نییە، بەڵکو وەک کارتێکی فشار بەرامبەر ئەردۆغان بەکاردێت”
لایەنگرانی گولەن لە ئەمریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ لۆبییە جوو و یۆنانییەکان (وەک AIPAC و HALC) دروست کردووە. ئەم لۆبییە سێ قۆڵییە کار لەسەر ئەوە دەکات کە سیاسەتی ئەمریکا بەرەو بەرژەوەندی سێگۆشەی تێل ئەڤیب - ئەسینا - نیشتەجێی پێنسیلڤانیا ببات “
بنیامین نەتەنیاهۆ، وەک سیاسەتمەدارێکی پراگماتیک، پێویستی بە هەر ئامرازێکە کە پێگەی تورکیا لاواز بکات. ئەو دەزانێت کە بزووتنەوەی گولەن
نەیارێکی ئایدیۆلۆژی و سیاسیی سەرسەختی ئەردۆغانە
توانای نانەوەی پشێوی یان لانی کەم دروستکردنی گومانی لە ناوخۆی تورکیا هەیە بۆیە لە قوڵایی ڕێککەوتنەکاندا هەماهەنگییەکی ناراستەوخۆ هەیە بۆ پاراستن و بەکارهێنانی ئەم گروپە لە کاتی پێویستدا
باسنەکردنی ئەم پرسە لە کۆبونەوە سێ قۆڵیەکەدا بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە
شەرعیەتی نێودەوڵەتی ئەگەر ئیسرائیل و یۆنان بە فەرمی پشتیوانی گولەن بکەن تورکیا دەتوانێت لە ڕووی یاسایی نێودەوڵەتییەوە وەک دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆر ناویان ببات بۆیە هەمیشە لە سیاسەتدا کارتە شاراوەکان کاریگەرترن. هێشتنەوەی ئەم پەیوەندییە لە تاریکیدا ڕێگە بە مانۆڕی زیاتر دەدات.
کۆیی بابەتە
ڕێککەوتنی سێ قۆڵیی نەتەنیاهۆ لەگەڵ یۆنان و قوبرس تەنها ڕێککەوتنێکی ئابووری نییە، بەڵکو هاوپەیمانییەکی ئەمنیی فرەڕەهەندە جەماعەتی گولەن لەم نێوەندەدا ڕۆڵی هەواڵگری و فشاری سیاسی دەگێڕن، کە بەبێ ئەوەی ناویان لەسەر کاغەز بێت، کاریگەرییان لەسەر ئاڕاستەی ڕووداوەکان هەیە
