دوا قسەی ساڵ، نا بۆ بیری زۆنگەرایی .

2 كاتژمێر لەمەوپێش



فارس نەورۆڵی

 وتەیەکی کوردی هەیە دەڵێت: (ندیو بدی کوڕێکیان هەبوو لەبری ….  گونیان بڕی)
 ئەم هەرێمی کوردستانە، کە لە چوار پارێزگا پێکهاتووە چڕی دانیشتوانەکەی هەرهێندەی چڕی دانیشتوانی سێ شوقەی نیشتەجێ بوونی وڵاتی چین دەبێت، کەچی لەبری برەودان بە گەشەکردنی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و بەهێزکردنی گوتاری سیاسی نیشتمانی و گرنگی دان بە ژیان و گوزەرانی خەڵک کەچی ،  هەر کەمێک هەوای سارد لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات هەندێ سیاسی نا وشیارو نا ڕۆشنبیری ئاخر زەمان، گفتووگۆ و قەڵەمەکانیان دەخەنەکار. 

دەهۆڵ بۆ دوو زۆنی دەکوتن. بەبێ هیچ لێکدانەوەیەکی سیاسی و ئەخلاقی، ئاخر خۆ هەرێمی کوردستان دیواری حەوشەی ماڵە کەتان نییە هەتا ئێوە خاوەن بڕیاربن سنووری حەوشەکە دیاریکەن، ئەم هەرێمە لەخۆڕا نەگەشتۆتە ئێرە.  ئایا ئەوانەی بەبێ وشیاری دەڵێن باببێتە دوو زۆن گەڕاونەتەوە بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان و لە ڕاپرسییەکدا پرس بە خەڵک بکەن بۆ ئەوەی بزانین ڕای خەڵک چیە؟.

ئایا ئەوەی ناوی ئۆپۆزسیۆنە چی قسەیەکیان هەیە؟ پاشان دەبێت ئەوە بزانن دوو زۆنی ڕێگا خۆشکەرە بۆ نەمانی هەرێم، واتە دەبێتەوە بە هیچ  زۆر ئاسانتر دەبین بەدەس کەلا بەدەست دەوورو بەرمانەوە  ، کە لە ئێستادا ئاسانتر یاریمان پێبکەن  دووزۆنی یان دووئیدارەی گورزێکی ئەوەندە کاریگەر دەبێت کە سیاسەت و کوولتورو ڕۆشنبیری و پەیوەندی گشتی کۆمەڵایەتی هەرێم بۆ سەد ساڵی دیکە هۆش نەکاتەوە، بۆیە بیرکردنەوە لە دوو زۆنی بەهەر پێناسەیەک بێت لە نائەقڵانیەتەوە سەرچاوە دەگرێت، بەتایبەتی ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی گۆڕانکاری گەورە دەبێت لەناوچەکەدا.

بۆیە پێویستمان بە ئەقڵی گەورەو بیرکردنەوەی گەورە هەیە بۆ ئەو ئەگەرانەی دێنە پێش، بەڕاستی بە ئەقڵی بچووکی زۆنگەرایی توانای ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو پێشهاتانەمان نابێت، بۆیە پێویستە ئاقڵمەندانی ناو ئەحزابی کوردی و ڕۆشنبیرانی ڕاستینە، دەرفەت نەدەن تۆوی ئاوا بیرکردنەوەی زۆنگەرایی لەم خاکەدا بچێنرێت چونکە دواجار لەزۆنەوە دەگۆڕێ بۆ زۆنگاو . کەواتە با دوا قسەی ساڵ نەخێر بۆ بیری زۆنگەرایی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار